فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : نەتەوەی ئێران هەرگیز بەچۆکدا نایەت
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: نەتەوەی ئێران هەرگیز ملکەچی دوژمنان نابێت.
سەرلەشکەر حاتەمی بە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی ڕێبەری خەباتکاری شەهید ی شۆڕش بە دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم ڕووداوەی بە خەسارێکی گەورە بۆ نەتەوەی ئێران و جیهانی ئیسلامی و خەڵکی ئازادییخوازی جیهان وەسف کرد و وتی: دوژمنان پێیان وابوو کە بەم کارە دەتوانن ئیرادەی نەتەوەی ئێران و ڕۆحی خۆڕاگری بشکێنن، بەڵام دەرئەنجامی ئەم تاوانە بووە هۆی زیاد بوونی ئیرادەی نەتەوەی ئێران و ڕۆحی خۆڕاگریی، یەکگرتوویی و ئیرادەی نەتەوەی ئێران. ناوبراو ڕێبەری موجاهید و خەباتکاری شەهیدی شۆڕشگێڕی بە هێمای دلێری ئازایەتی و تێڕوانین و ڕاوەستان لە دژی ملهۆڕی جیهانی زانی و وتیشی تا دوا ساتەکانی ژیانی داکۆکی لە ئارمانجەکانی شۆڕش و بەرەی خۆڕاگری کردووە و میراتێکی هەرماوە لە خۆڕاگری و سەربەخۆیی بۆ نەتەوەی ئێران و هەموو خەڵکی ئازادی جیهانی بەجێهێشتووە. فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلام یئێران ئامادە بوونی پڕ شۆری خەڵک لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری شەهیدی بە نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ ڕێگا و ئارمانجەکانی ڕێبەری شەهید و پەیامێکی ڕوون بە دوژمنان زانی و جەختی کرد ڕێگای خۆڕاگری بە ئیرادەی نەتەوەی ئێران و لە ژێر ڕێبەرایەتی جێنشینی بەڕێزیان بە هێزمەندیەوە درێژەی دەبێت .