ته‌مووز 26, 2021 15:34 Asia/Tehran
  • مانگ و تایتانیک

زانایان گەیشتوونەتە دەرەنجامێکی نوێ سەبارەت بە هۆکاری روودانی کارەساتی نغرۆبوونی کەشتیی تایتانیک

کەشتیی تایتانیک

زانایان گەیشتوونەتە دەرەنجامێکی نوێ سەبارەت بە هۆکاری روودانی کارەساتی نغرۆبوونی کەشتیی تایتانیک بەر لە سەد ساڵ لەمەوبەر کە بە گەورەترین رووداوی دەریایی لە مێژووی نوێدا دادەنرێت و وتوویانە ریزبەندییەکی نایابی نێوان رۆژ و مانگی تەواو و زەوی لەوانەیە هۆکاری جووڵەی ئەو تاشەسەھۆڵە بووبێت کە بەر کەشتییەکە کەوتووە و بووەتە هۆی نغرۆبوونی.

بە قسەی زانایان ھەرچەند تایتانیک لە شەوێکی بێ مانگدا نغرۆبووە، بەڵام لەوانەیە ئەو تاشەسەھۆڵە بەر لە سێ مانگ لە رووداوەکە و بەهۆی مانگێکی تەواوە دروست بووبێت.لەم بوارەدا دۆناڵد ئۆڵسۆنی توێژەر گوتویەتی: پێشتر هۆکاری جووڵەی زۆری ئەوتاشەسەھۆڵە لە بەهاری ١٩١٢ نەزانربوو، بەڵام بۆی ھەیە ئەوە بەهۆی دیاردەی مانگی ئاگراوییەوە روویدابێت کە کاتێک روودەدات کە مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە. لە ماوەی مانگی تەواودا مانگ و زەوی و خۆر بە یەک هێڵی راست ئاراستە دەگرن و هەریەک لە مانگ و خۆر توانای راکێشانیان بۆ زەوی زیاد دەبێت و بەوەش هەڵچوون و داچوونی دەریاکان بەهێزتر دەبن. شیاوی باسە کە کارەساتی نوقمبوونی تایتانیک بووە هۆی مردنی ١٥٠٠ کەس لەو کەشتییەدا.

 

 

سەرپەیڤ