ئاوی کانزایی نەک ھەر قازانجی نییە بەڵکو زیانیشی ھەیە ئەگەر......
نا، ھەڵەتان نەکردووە ، ڕێک مەبەستی بابەتەکەمان ئەوەیە کە ئاوی کانزایی و مەعدەنی سەرباری تەواوی قازانجەکانی زیان و شوێنھاتی قورسیشی لێ دەکەوێتەوە. ھەڵبەت لە چ ھەل و مەرجێکدا؟ لە ھەل و مەرجێکدا کە لایەنە تەندروستییەکانی بۆ ڕەچاو نەکرێت.
پسپۆڕان و زانستوەرانی به‌شی خۆراک له لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک‌دا به‌و ئه‌نجامه گه‌ییشتوون که ئه‌گه‌ر یه‌کسه‌ر ئاوی کانزایی و مه‌عده‌نی دوای کردنه‌وه‌ی بتڵه‌که‌ی خێرا نه‌خورێته‌وه ئەوە ده‌بێته هۆی دروست بوونی به‌کتریاو زیانبه‌خشه دەبێت بۆ مرۆڤ. به‌تایبه‌تی له‌کاتی گه‌رمادا چونکو زۆر که‌س ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام له‌به‌ر ده‌ستی دا بێ و هه‌ندێ جاریش ده‌خرێته جانتاوه‌و هه‌ڵده‌گیرێت.
له ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌رکه‌وتوه که مادده‌ی «فتالات» که مادده‌یه‌که له نێو بتڵی ئاودا به‌دی ده‌کرێت له‌دوای کردنه‌وه‌ی ومانه‌وه‌ی زۆر به‌خێرایی جۆره به‌کتریایه‌ک دروست ده‌کات و ده‌بێته‌هۆی توش بوون به زۆر نه‌خۆشی . بۆیه زانستوەران پێشنیار ده‌که‌ن که یه‌کسه‌ر له‌دوای کردنه‌وه‌ی بتڵی ئاوی کانزایی و مه‌عده‌نی بخورێته‌وه‌و یان ئه‌گه‌ر بکرێ ئاوه‌کە بخرێته بوتڵی شوشه‌یینەوەو یان بوتلێک که‌ژه‌نگ نه‌گرێت. لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ئێمەش لەو مانێشێتەی دامانناوەو پاشگەز دەبینەوەو دەڵێین: ئاوی کانزایی و مەعدەنی نەک ھەر زیانی نییە بەڵکو زۆریش بە قازانجە، بە تایبەت....لەم وەرزەدا.