ته‌مووز 29, 2021 08:12 Asia/Tehran
  • مێشک و بارستایی وەرگرتنی دۆست و ھاوڕێ

وریا بن، وەرگرتنی زیاتر لە ١٥٠ دۆست و برادەر قەدەغەیە، ئەگینا مێشک بۆخۆی بە شێوەیەکی خۆبژێر دەیانقرتێنێ.

دە­رە­نجامی لێکۆڵینە­وە­ی ­کۆمە­ڵێک لە­پسپۆڕانی بریتانی وادە­ردە­خات که هە­رله چاخی بە­رله مێژووە­وه ھە­تاکوو ئێستا ، مێشکی مرۆڤ تە­نیا توانیویەتی١٥٠ کە­س­ وە­ک دۆست ­و هاوڕێ قە­بووڵ کات. ئە­م پسپۆڕانه بە­م ئە­نجامه گەییشتوون که بارستایی "نێئۆکۆتێکس"ی مێشک بۆ دۆزینەوە­ی دۆست و هاوڕێ ­و یان­ دامە­زراندنی پە­یوە­ندیی دۆستانه بە­رتە­سکە­و١٥٠ کە­س زیاتری وە­ک ­دۆست ­و هاوڕێ پێ­ قە­بووڵ ناکرێت.

«نێئۆکۆرتێکس» ئە­رکی ­له مێشکدا لێکدانە­وە­ی ­بیری­ وریاو زە­رە­رو زیانە­کانە­و هە­ربۆیه پسپۆڕان لە­و باوە­ڕە­دان که به سەرنجدانی بە­رتە­سک بوونی بارستایی مێشک له بارە­ی وە­رگرتنی دۆست و برادەرەوە وا باشتره لە­م مۆڵە­ته بچوکه له باتی ئە­وە­ی ­که بۆکە­سانێکی نە­ناسراو کە­ڵک وە­ربگرین بۆ کەسانێک بە­کاری بهێنین ­که خۆشمان دە­وێن ­و به ڕادە­ی پێویست دەیانناسین.

بە ­قسە­ی ئە­م پسپۆڕانه هە­ر کام له ئێمه تە­نیا ٥ کە­سی زۆرنزیکمان لە­ژیانماندا هە­یە­و دوای ئە­م ٥ کە­سه دۆستان ­و ناسیاوە­کانی دیکە­مان به پێی ڕادە­ی نزیکایە­تی له مێشکماندا ڕیزبە­ندی دە­کرێن و لە­م بوارە­دا تە­نیا ١٥٠ کە­س وە­ک دۆست­  و برادەر دە­توانن له مێشکی ئێمە­دا جێگای خۆیان بکە­نە­وه .

سەرپەیڤ