کورە باوەڕت ھەبێ ئاواش نییە....
زۆر جار باسی ھێندێک شت دەکرێ کە گوایە بۆ لەشی مرۆڤ باسە، بەڵام باوەڕت ھەبێ ھەمیشە ئاوا نییە، واتە نەک بڵێی ھەر بەکار نایەت، نا...، بەڵام زۆر بەکارھێنانەکەی نەک ھەر باش نییە بەڵکو لەوانەیە توشی گرفتیشت بکات، دەڵێی چۆن؟ ئەوەتا ئاوڕێک لەم بابەتە بدەرەوە.
بەردەوام واباس دەکریت که خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی‌کە مادده‌ی کەلیسیۆمیان تێدا زۆره، له‌به‌هێز کردنی ئێسکه‌کاندا کاریگه‌ریی زوریان‌هه‌یه، به‌لاَم نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی ئەوەی ده‌رخستووه که به‌کارهێنانی زۆری کەلیسیۆم مه‌ترسیداره.
به گوێره‌ی‌هه‌واڵێکی ماڵپەڕی یانەی هەواڵنێرانی ئێران ، نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانی پزیشکی له ئه‌ڵمانیا ئەوەی ئاشکرا کردووه که به‌کارهێنانی زۆری کەلیسیۆم مه‌ترسییه‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ تا دوو ئه‌وه‌نده به‌رزده‌کاته‌وه، بەم پێیه هۆشدارییه‌کی تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌ئه‌و ژنانه‌ی که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی(40) ساڵه‌وه‌یه‌و بۆ به‌هێزکردنی ئێسکه‌کانیان له‌کاتی بەسالاچووندا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر کەلیسیۆم به‌کار ده‌هێنن. که له بەکارهینانی له رادەبەدەری کەلسیوم دەست بپاریزن. هەروەها ئامۆژگاریی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌ن که له‌بری به‌کارهێنانی کەلیسیۆم،بۆ به‌هێزکردنی ئێسه‌که‌کانیان به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکوپێکی خواردن په‌یڕه‌و بکه‌ن و ڕۆژانه‌ش وه‌رزشیان له بیر نەچیت.