ئاب 12, 2021 20:41 Asia/Tehran
  • باشە بزانین، کامە خۆراکن کە بە درێژایی ڕۆژ وزەمان پێ دەبەخشن

گەرچی دڵەڕاوکێ، بەکارھێنانی ھێندێک دەرمان، تێکچوونی خەوو یان ھێندێک نەخۆشی دەبنە ھۆی ئەوەی کە بەدرێژایی ڕۆژ ھەست بە ماندوو بوونی یەکبین بکەن، بەڵام زۆرجار ئەم ھەست بە ماندوویی کردن و وەڕەس بوونە پەیوەندیی بە خۆراکی ناباوو ڕاھاتنە ھەڵەکانەوە ھەیە.

بەختەوەرانە بەکار ھێنانی خۆراکی سروشتیی وزەبەخش دەتوانێ ئەو ڕەوتە پێچەوانە بکاتەوە. سەرباری ئەمەش ئەگەر وا ھەست دەکەن ئەو ماندوو بوونە ھەمیشەییە، نائاساییەو زیاتر لە ڕادەیە با سەردانی پزیشک بکەن.

ئاوێتەی ئاوو لیمۆ:

ئەم خواردنەوەیە بۆ خانەکانی لەش بە واتای بەرھەمھێنانی وزەی پێویستە. لە  ڕاستی دا خواردنەوەی ئاو لەو ڕێگا ھەرە باشانەیە بۆ ئەوەی ڕۆژێکی پڕ لە وزەتان ھەبێت. دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە لە ساڵی ٢٠١٢ دا ئەوەی دەرخستووە کە ئەو ئافرەتانەی وا توشی ھێندێک کەم ئاوی ھاتوون زیاتر لە کەسانی دیکە ھەستیان بە ماندوو بوونی یەکجاری کردووە.

ڤیتامینی  C:

توێژینەوەی تازە ئەوەی دەرخستووە کە کەم بوونی ڤیتامینی C دەبێتە ھۆی ماندوو بوون. ئەم ڤیتامینە بۆ ساخڵەمیی لووەکانی پەیوەستی گورچیلە پێویستە. ئەم لووانە لە ھەست بە ماندوویی کردنی سەرچاوەگرتوو لە دڵەڕاوکێ پێشگیری دەکەن. ڤیتامینی  C ھەروەھا پێش بە تووش بوون بە ھەووکێم و چڵک کردن دەگرێ و دەبێتە ھۆی ڕاکێشانی باشتری ئاسن.

وشکەمەنی:

بادام، فەنوق، بادامی زەوینی، تژین لە مەنیەزیۆم، ئەمەش ھەمان شتن کە ڕۆڵێکی کارایان لە گۆڕینەوەی شەکر بە وزە ھەیە. ھەروەھا تژیشن لە فیبر. فیبریش خۆ شەکری خوێن ھاوسەنگ دەکات و دەبێتە ھۆی ئەوەی کە درەنگتر ھەست بە برسیەتی بکەیت.

چوکولیاتی تاڵ:

خواردنی چوکولیاتی تاڵ دوای فراوین بۆی ھەیە جێگای پاش فراوینێکی باش بگرێتەوە. چوکولیات ھەڵگری ماددەیەکە یە ناوی «تێئۆبرومین» کە ڕۆڵێکی وەک «کافیئین» لە قاوەدا دەگێڕێت و یارمەتیی باشتر بوونی دۆخی وزە لە لەشتاندا دەدات.

نانی سەبوس دار:

ئەمەش کەربوھیدراتی لە سەدا ٦٠ی وزەی پێویستی لەشتان دابین دەکات. دەغڵ و دانی سەبوس دار ھەڵگری کەربوھیدراتگەلی تژی لە ڤیتامین و مەوادی کانزایین. خواردنی دەغڵ و دانی سەبوس دار پێش بە ھەڵکشانی لە ناکاوی شەکری خوێن لە لەشتاندا دەگرێت.

حلی سەوز:

بەکار ھێنانی حل دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی وزەی لەشتان و سووڕی خوێن ئاسانتر دەکات.

مارچوبە:

ئەم سەوزە ڕەنگ جوانە ھەڵگری  ڤیتامین«B» و ڕادەیەکی زۆر فیبرە کە ئەمەش ھەر دەبێتە ھۆی بە ھاوسەنگی ڕاگرتنی شەکری خوێن.  ڤیتامین«B» ئەو کەربوھیدراتانەی وا لەش ڕایدەکێشن دەکات بە وزە.

 

سەرپەیڤ