ئاب 20, 2021 15:17 Asia/Tehran
  • ‌ئه‌م شتانه‌ مه‌خه‌ره‌ ناو مایکرۆوه‌یڤه‌وه‌

له‌ ئێستادا ئامێری مایکرۆ وه‌یڤ بۆته‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی‌ زۆرینه‌و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانای گه‌رم کردنه‌وه‌ی‌ خۆراکی هه‌یه‌ به‌ خێرایی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی کێشه‌ نه‌بیت باشتر وایه‌ ئه‌م پێکهاتانه‌ی پێ گەرم نەکەیتەوە.

1- کاغه‌زی فافۆن:

به‌شی ناوه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ کانزا دروستکراوه‌ و تیشکی وردی  کارۆموگناتیسی ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و خۆراک و پێکهاته‌یه‌ ده‌کات که‌ ده‌خرێته‌ ناوی و ئه‌گه‌ر کاغه‌زی فافۆن بخه‌یته‌ ناوی ئه‌وه‌ ده‌سوتێتت و زیان به‌ ئامێره‌که‌ت ده‌گات.

2-کاغه‌ز:

زۆر خێرا گڕ ده‌گرێت و له‌ناو ئامێره‌که‌دا ده‌سووتێت.

3-کیس و قتوی پلاستیکی:

به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خواردن له‌ ده‌فری پلاستیکیدا له‌ناو مایکرۆ گه‌رم مه‌که‌ره‌وه‌ چونکه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت.

4-هێلکه‌ی‌ کوڵاو:

ئه‌و کاته‌ی‌ هێلکه‌ی‌ کوڵاو بخه‌یته‌ ناو مایکرۆوه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکه‌ بته‌قێته‌وه‌.

5-بیبه‌ری توون:

به‌کارهێنانی مایکرۆ بۆ گه‌رم کردنی بیبه‌ری توون واده‌کات جۆرێک هه‌ڵمی تون هاوشێوه‌ی‌ سپرای بیبه‌ری توون له‌ ئامێره‌که‌وه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وه‌ش سوتانه‌وه‌ی‌ چاوتی به‌دواوە بێت.

6-به‌ به‌تاڵی ئامێره‌که‌ دامه‌گیرسێنه‌:

ئه‌و کاته‌ی‌ مایکرۆ به‌ به‌تاڵی کارپێ ده‌که‌یت ئه‌وه‌ ئامێره‌که‌ خۆی شه‌پۆله‌ کورته‌کانی هه‌ڵده‌مژێت و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌سووتێت.

سەرپەیڤ