تشرینی دووه‌م 03, 2021 20:56 Asia/Tehran
  • چۆن ماستی سروشی لە ماستی شیری وشک جیا دەکرێتەوە

ئەندازیارێکی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بە ماستی فرێش و سروشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن، دەشڵێت ،”بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت”.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە سلێمانی بە میدیای (خەڵک) ی ڕاگەیاند، ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کانزاکان و ڤیتامین و چەورییەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە کە سەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ ، بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بەماستی فرێش و سروشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن.

وتیشی ،”بە پێی ستانداردی جیهانی شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت”.

چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە:

1.لە ڕووی شارەزای یەوەو زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە

2.ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت

3.ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش ) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک دروستکرابێت

4.پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک دروست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە.

سەرپەیڤ