کانونی یه‌که‌م 12, 2022 19:18 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی گەردوونگەڕی ئەمریکیی «ئۆریۆن» بۆ سەر زەوی

گەردوونگەڕی «ئۆریۆن»ی ئەمریکی کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی «ئارتمیس ون»ی ناسا چوو بووە سەر مانگ، دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی گەڕایەوە سەر زەوی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی ناسا شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئۆریۆن لە ئاوەکانی زەریای هێمن لە نزیک بەندەری «سان دیاگۆ»ی کالیفۆرنیا نیشتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە «ئۆریۆن» لە ئەرکێکدا بووە بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی تاقیکاری بەدەوری مانگدا و هیچ تیمێکی نەبووە.

کەپسوولی «ئۆریون»ی ناسا لە ١٦ی ئەم مانگە (٢٥ی تشرینی دووەم) بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەرکی ئارتمیس ١ ڕەوانەی گەرددون کراو دوای نزیکەی مانگێک لە فڕینی بە دەوری مانگدا گەڕایەوە سەر زەوی.

«ئۆریۆن» بە خێرایی 40 هەزار کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا هاتە ناو بەرگەهەوای زەوی و لە ڕێگای گەڕانەوەدا بەرگەی ئاستی گەرمای 2800 پلەی سەدی گرت.

سەرپەیڤ