کانونی یه‌که‌م 25, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • دەرمانە ئێرانییەکەی کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا تۆماری جیھانی کرا

دەرمانی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بە ناوی "سالیراڤیرا" کە بە هەوڵی توێژەرانی ئێرانی بەرهەم هێنرا، سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی بڕوانامەی داھێنانی جیهانی.

دەرمانی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بە ناوی "سالیراڤیرا" کە بە هەوڵی توێژەرانی ئێرانی بەرهەم هێنراولە جۆزەردانی ١٤٠٠ پەردەی لە سەر ھەڵگیرابوو، سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی بڕوانامەی داھێنانی جیهانی.

بەپێی ڕاپۆرتی جێگرایەتیی سەرۆکی زانست و تەکنەلۆژیا و ئابووریی زانست بنەمای سەرۆکایەتی کۆمار،بە هەوڵی زانستیانەی زیاتر لە ٤٠ توێژەر لە توێژەرانی کۆڕی زانیاریی ھەڵکەوتەترین زانکۆکانی وڵات،"سالیراڤیرا" وەک یەکەم دەرمانی تەواو ئێرانی بۆ چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە کۆمپانیای زانست بنەمای "میم دارو"،لە لایەن ئەندامانی پارکی تەکنەلۆژیای پردیس بەرهەم هێنرا.

تۆماری ناوخۆیی ئەم دەرمانە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، هەروەها مۆڵەتی ناوخۆیی بۆ بەکارهێنانی وەرگیرا. بۆ تۆماری جیهانیی ئەم دەرمانەش، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەناوبانگ لە ئەوروپا واژۆ کرا.

ئەو گژو گیاگەلەی لەم حەبەدا بەکاردەهێنرێن هەریەکەیان تایبەتمەندیی ناوازەیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان.

سەرپەیڤ