کانونی یه‌که‌م 31, 2022 22:35 Asia/Tehran
  • ئەگەر حەز لە کەشێکی سەیروسەمەرە دەکەیت وەرە ژوورەوە

ئەشکەوتی خوێیینی قشم ، سەرنگەیەکی سەیروسەمەرەی ئێرانە کە ھەر ھۆگرێکی ئەشکەوت گەڕان لانیکەم جارێک دەبێ لەژیانی دا بیبینێت.

ئەشکەوتی خوێیینی قشم گەورەترین ئەشکەوتی خوێیینی جیهانە کە درێژاییەکەی ٦٦٠٠ مەتر دەبێت. ئەم ئەشکەوتە بە دووریی ٩٠ کیلۆمەتر لە شاری قشم و  دوو کیلۆمەتریی کەناراوەکانەوە هەڵکەوتووە. بۆیە دەتوانن لە هەمان کاتدا لەگەڵ گەشتێکی کەنار دەریادا سەردانی ئەم ئەشکەوتە بکەن کە تەمەنی ٥٧٠ ساڵە.

لە کاتی توێژینەوەدا، هەناسەدان لە هەوای ناو ئەشکەوتەکەوە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەکو ھەناسە سواری.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە پەیکەری خوێینی ناسک و سستەک، ڕووباری خوێ و شەمشەمەکوێرە بچووکەکان بۆی ھەیە بەشێک لەو شتانە بێت کە ئەشکەوت گەڕەکان چاوەڕێی دەکەن.

لەناو ئەشکەوتەکەدا ئەوەندە ڕووناکی نییە، ھەر بۆیە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری چلوورە بەستووەکان بکەیت، ھەر ھێندە بەسە  چرالایتێکی بەهێزت پێ  بێت. خوێی نێو ئەشکەوتەکە تایبەتمەندیی دەرمانیی هەیە و خەمی تامکردنیشتان نەبێت.

سەرپەیڤ