کانونی دوھەم 01, 2023 23:36 Asia/Tehran
  • ھۆکاری سوێر بوونی فرمێسک

زۆر کەس پێیان وایە سوێربوونی فرمێسک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەم ھۆیەوە جەستە خوێی زیادە لە خۆی دوور دەخاتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە. چونکە بەرپرسیارێتی لابردنی خوێی زیادە لە جەستەی مرۆڤ لە ئەستۆی گورچیلەکانمانە و ئەمەش پەیوەندی بە چاو و فرمێسکەکانمانەوە نییە کە لێیان دەڕژێت.

هێشتنەوەی چاوەکانت بە شێداری و هەڵگرتنی فرمێسک دەبێتە هۆی ئەوەی چاوەکانت تەندروستتر بن و سوڕی بیبیلەی چاو لەناو کالانەدا ئاسانتر دەبێت. لەڕاستیدا شێداربوونی کالانەی چاو ئەو ھەلە دەڕەخسێنێ کە چاو لە شوێنێکی تەندروستتر و پاکتری بۆ دالین بکرێت و بە شێوەیەکی کردەیی، کاتێک کالانەی چاوت شێدار نەبێت، خودی چاو دەرفەتی سووڕانەوەی بۆ دەست نادات.

ئینجا لە بارەی سوێربوونی فرمێسکی چاو، سەرەتا پێویستە بزانیت کە ئەم سوێرییە ئەوەندەش زۆر نییە و بەقەدەر کەوچکێک خوێ لە دوو لیتر ئاودایە. نەک تەنها فرمێسکی چاوی مرۆڤ، بەڵکو هەموو شلەمەنی و ئاوەکانی ناو جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی کەمێک خوێی لەگەڵدایەو سوێرە.

ئینجا ئەم سوێرییەش بۆ کارکردنی مێشک و هەروەها گرژبوونی ماسولکەکان پێویستە. لە نێوان شلەمەنیەکانی تری لەش دەتوانین ئاماژە بە لیکی دەم و ئارەقەی جەستە بکەین کە هەردووکیان تۆزێک سوێرییان لەگەڵدایە. جیا لەمە دەکرێ دەتوانین هۆکاری سوێر بوونی فرمێسک بۆ تایبەتمەندیی خاوێن کەرەوەو دژەچڵک بوونیشی بگەڕێنینەوە.

سەرپەیڤ