کانونی دوھەم 12, 2023 17:18 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ھەسارەیەکی ھاوشێوەی زەوی

ئاژانسی نیشتیمانیی گەردوونگەڕیی (ناسا) ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: تیمەکانی بەدواداچون و دۆزینەوەی هەسارە و ئەستێرە ونەکان توانیویانە هەسارەیەکی نوێ بدۆزنەوە کە بەدەوری ئەستێرەیەکی بچوکدا دەسوڕێتەوە و نزیکەی ١٠٠ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورەو بەهۆی هاوشێوەبوونێکی زۆری قەبارەکەی بە قەبارەی زەوی، گومانی بوونی ژیانی لەسەر دەکرێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسی ناسادا ھاتووە، تیمەکانی پشکنین و گەڕان بەدوای هەسارە و ئەستێرە ونەکان توانیویانە هەسارەیەکی بە قەبارەی زەوی بدۆزنەوە، کە بە دەوری ئەستێرەیەکی بچوکدا دەسوڕێتەوە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵی ڕووناکی لە هەسارەکەمانەوە دوورە.

باسی لەوەش کردووە، ئەو هەسارە نوێیەی کە دۆزراوەتەوە ناوی (TOI 700 e)، پێکهاتەی هەسارەکە بەردینەو قەبارەکەی 95% هاوشێوەی قەبارەی هەسارەی زەوییە، هەروەها ئەم تەنە ئاسمانییە چوارەم هەسارەیە کە دۆزراوەتەوە و بەدەوری ئەستێرەیەکی بچوک بە ناوی (M TOI 700) دا دەسوڕێتەوە. 

ناسا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەسارە نوێیە یەکێکە لەو هەسارانەی کە بەهۆی قەبارە و پێکهاتەکانییەوە دەکرێت نیشانەکانی ژیانی تیادا بدۆزرێتەوەو لەئێستاشدا تیمەکانیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ