کانونی دوھەم 16, 2023 17:49 Asia/Tehran
  • بەرهەمهێنانی ١٨٠ کەرەستەی زانست بنەما لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ڕایگەیاند: ١٨٠ بەرهەمی زانست بنەما لە زانکۆکەیاندا پەرەی پێدراوە و ئەو ئامێرە ڕێشاندەرەی کە پزیشکانی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار کاری پێدەکەن لە ئێران دروستکراوە. کۆمپانیاکانی زانست بنەما جیا لە داهاتەکەیان، بارگرانییەکی زۆریان لەسەر شانی سیستەمی تەندروستیی وڵاتیش لابردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی کۆمەڵایەتیی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، لە کۆبوونەوەی ھاوھزریی «دوکتۆر حسێن قەناعەتی»؛ سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران لەگەڵ مامۆستایان و یاریدەدەرانی بەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار، دوای بیستنی وردەکاریی پلانی نەشتەرگەریی 4 ساڵەی بەشی مێشک و دەمار، ئەم بەشەی لە ڕووی ڕێکمەندی، جوڵانەوەی زانستی و دژواریی کار بە وێردی زمانی کۆمەڵگای پزیشکی زانی و وتیشی: نەشتەرگەریی مێشک و دەمار بوارێکی گەورەیە چونکە مامەڵە لەگەڵ مێشکی مرۆڤ دەکات و مرۆڤ سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە زۆرانەی کە ھاتوونەتە ئاراوە ، هێشتا نەیتوانیوە سادەترین ئەرکەکانی مێشک کۆپی بکات.

دکتۆر قەناعەتی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاڵۆزترین پرۆسەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسانترین کارن بۆ مێشک، وتیشی: مێشک و دەمار خۆی لە خۆی دا بە شێوەیەکی سروشتی زانستی بەڕێوەبردنی هەیە و یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی باشتر وردەکارییەکانی زانستی بەڕێوەبردن بناسین.

بەڕێزی  دامەزراندنی سەنتەرێکی نوێی نەشتەرگەریی مێشک و دەماری بە ھەڵگری بارستایی و توانایەکی باش و گونجاو زانی بۆ پەرەپێدانی چالاکیەکانی بەشی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار و وتیشی: ئەم سەنتەرە لە ڕووی بەریناییەوە گەورەترین سەنتەری نەشتەرگەریی مێشک و دەمار دەبێت لە جیهانداو ئاسانکاری و مسۆگەراتی باشیشی هەیە کە دەتوانرێت لەلایەن پزیشکانی نەشتەرگەری دەمارەوە بەکاربهێنرێت." وە دەمارەکان دادەنرێت.

وتیشی: لە ئێستادا خەریکی دیزاین و بەرنامە داڕشتنین بۆ ئەوەی قۆناغەکانی چێکردن و وەڕێ خرانی تۆکمەوتەواو بکرێت.

سەرپەیڤ