کانونی دوھەم 21, 2023 18:59 Asia/Tehran
  • ھەتا ٣٥٠ ساڵی دیکە ئیدی مانگێکی وەک مانگی ئەمشەو بەدی ناکرێت

لە سەرەتای ساڵی ڕێبەندانی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی، مانگ هێندە لە زەوی نزیک دەبێتەوە کە لە ١٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

ئەمشەو مانگی نوێ نابیندرێت؛ بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر زەوی هەست پێ دەکرێت. ئەم حەوتەیە کە بە سەرەتای مانگی ڕێبەندانەوە دەستی پێکرد؛ مانگ بە ئاسمانەوە دیار نییە، ئەمەش دیاردەیەکە کە وەک مانگی نوێ ، مانگی تازە یان  (new moon) ناسراوە.

مانگی نوێی ئەمشەو واتە (شەوی یەکەم و لە سەر دووھەمی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١) ئەوەندە لە زەوی نزیک دەبێتەوە کە لە ساڵی ٩٩٢ی زاینیەوە ھەتا ئێستا نەبینراوە. با ئەوەش بڵێین کە ھەتا ٣٤٥ ساڵی دیکەش ھێندە لە زەوی نزیک نابێتەوە.

بەڵام ئەی پرسیارێک: مەگەر مانگی زەوی بە دەوری هەسارەکەماندا ناسوڕێتەوە؛ ئەی دەسا بۆ دوورو  نزیک دەبێتەوە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ بوترێت کە، خولگەی و جەغزی سووڕانەوەی مانگ بە دەوری زەویدا بە تەواوی بازنەیی نییە و شێوەی هێلکە یان بەیزەیی هەیە. هەر لەبەر ئەمەشە ناوبەناو ڕووبەڕووی دیاردەی مانگی مەزن یان (سوپەرمان) دەبینەوە، واتە کاتێک کە مانگی پڕ لە بەر نزیک بوونەوەی لە زەوی گەورەتر لە ڕادەی ئاسایی خۆی دەردەکەوێت.

ئەم دیاردەیە هاوتەریب بووە لەگەڵ مانگی نوێداو تەنانەت بینینی شکۆو مەزنایەتییەکەی بە کەرەستەو ئامێری پێشکەوتەو لێهاتوویی پێویستیش، ئەستەمە.

ھەڵبەت ڕەنگە لەو چاو شاراوە بێت؛ بەڵام ئامادە بوونی بە باشی هەست پێدەکرێت. دیارە نزیکتر بوونەوەی مانگ لە زەوی ، کاریگەریی لەسەر دیاردەی بەرزاو نیشتاویش دەبێت لەم ڕووەوە دروستبوونی شەپۆل و لافاو لە هەندێک ناوچە کەناراوییەکانی جیهانیشی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ