کانونی دوھەم 24, 2023 22:36 Asia/Tehran
  • دانرانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کوچی ھۆزەکان لە ڕۆژمێری ساڵانەی ڕێکخراوی «ئیکۆ»دا

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کۆچی ھۆزەکان و کۆنفرانسی ئاوە دەرمانییەکان و گەشتیاریی تەندروستی لە ڕۆژمێری ساڵانەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووریی «ئێکۆ»دا جێگیرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«یەحیا نەجاڕقایبل» سەرپەرشتی کەرتی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتکاریی فەرمانگەی  گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزارو پیشەی دەستیی پارێزگای ئەردەبیلی ئێران ڕایگەیاند، ئەم فێستیڤاڵ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت.

«نەجاڕ قابیل» ئاماژەی بەوەشکرد، فێستیڤاڵی کوچی ھۆزەکان هەموو ساڵێک لە مانگەکانی ئاپریل و مای، ھاوکات لەگەڵ کوچی خێڵەکانی دەشتی موغان لەسەر ئاستی نیشتمانی دا بەرپا دەکرا کە ئەم بەرنامەیە  لە ساڵی داهاتوودا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەرشتی کەرتی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتکاریی فەرمانگەی  گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزارو پیشەی دەستیی پارێزگای ئەردەبیلی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە کە، بەهۆی ناساندنی ئەردەبیل وەک پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی ئەندامی ئیکۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەرفەتێک ڕەخساوە ھەتا فێستیڤاڵی کۆچی ھۆزەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیداو  بە بانگهێشتکردنی وڵاتانی ئەندام بەڕێوە بچێت.

کۆچەرییەکانی پارێزگای ئەردەبیل بە ١٥ هەزار و ١٩٢ ماڵ و حەشیمەتێکی ٨٠ هەزار کەسی زۆربەیان لە مەڵبەندی باکووری ئەم پارێزگایە و لە ناوچەی موغان دەژین.

ژیانی کۆچەرەکانی ناوچەی مۆغان کە بە "شاهسەوەن" ناسراون، سەرەڕای پەرەسەندنی شێوازی ژیان لە سەردەمی مۆدێرن کەم تا زۆر بە شێوازی کۆن و نەریتی بەردەوامە.

سەرپەیڤ