کانونی دوھەم 29, 2023 19:09 Asia/Tehran
  • لەنێو چوونی زیاتر لە یەک لەسەر سێی سییەکانی زەوی لە ناوچەی ئامازۆن

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ وا دەر دەخات کە دارستانی ئامازۆن زۆر زیاتر لەوەی زاناکان پێیان وابوو لەنێوچووە.

گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دەبێتەهۆی گەرمبوونی زیاتری زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان و ئاگرکەوتنەوە و زریان و لافاو و بوومەلەرزەو ڕووداوەکانی تری کەشوهەوا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی «ویک» ئەم بابەتە لەلایەن گروپێکی نێودەوڵەتیی پێکھاتوو لە 35 زانا و توێژەر لە دامەزراوەکانی وەک زانکۆی کامپیناس لە بەرازیل (یونیکامپ) و پەیمانگای توێژینەوەی ژینگەیی ئامازۆن و دامەزراوەی نیشتمانیی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و زانکۆی «لانکەستەر»ی بەریتانیا ئەنجام دراوە.

ئەنجامی ئەم توێژینەوە نوێیە وادەردەخات کە تا ٣٨%ی دارستانەکانی ئەمازۆن کە ماونەتەوە کاریگەری کردەوەی تێکدەرانەی مرۆڤیان لەسەر بووە.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە نزیکەی نیوەی خەڵکی جیهان لە ئێستادا لە ڕووی کەش و ھەواوە لە ناوچەیەکی پڕمەترسی دان. بۆیە ئەگەری مردن بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا وەک گەرمای زۆر و لافاو و وشکەساڵیی ١٥ هێندە زیادی کردووە.

سەرپەیڤ