شوبات 04, 2023 21:47 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی «چێشتخانەیەک» لە عێراق دا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ لەمەوبەر

بەرێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەوارە کۆنەکان و میراتی عێراق دۆزینەوەی پاشماوەی چێشتخانەیەکی هەزار ساڵەی لە شوێنی دێرینی "لەکێش" لە پارێزگای «"زیقاڕ» لە باشووری وڵات ڕاگەیاند.

 

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممە سکای نیوز؛«حاکم ئەلشمەری»، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوارە کۆنەکان و میراتی عێراق ڕایگەیاند: کۆڕێکی کارناسان و شارەزایان لە کاتی گەڕانەکانیان لە شوێنی «لەکش» لە پارێزگای «زیقاڕ»، توانیان چێشتخانەیەکی گشتی دێرین تایبەت بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خواردن و نۆشمەنی بدۆزنەوە، ڕەنگە ئەم دۆزینەوەیە یەکێک لە گرنگترین دۆزینەوەکانی ئەم کۆڕە لە چوار وەرزی گەڕانەکەیان لە عێراقدا بێت.

Image Caption

ئەلشەمەری وتووشیەتی: جگە لەوە ئەم کۆڕە شوێنەوارناسە توانیشیان کۆمەڵێک گڵینە، ٦ تەنوور یان فڕنی چێشت لێنان، ژمارەیەکی زۆر دەفرودۆڵەی ڕاگرتنی خۆراک و نۆشمەنی، گۆزەڵەی گەورەو قەبە بۆ بە سارد ڕاگرتنی ئاوو ئامێرگەلی ھاڕینی وەک ئاش ، ئێسک و پروسک و ھەروەھا ڕاڕەوو شوێنی ھاتوچۆو کۆڵانگەلی تەسک و تروسک بۆ پەڕینەوە بەرەو بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم چێشتخانەیە بدۆزنەوە.

Image Caption

حاکم ئەلشمەری باسی ئەوەشی کردووە کە: ئەم دۆزینەوانە نیشانەیەکی دیکەی سامانی شوێنەوارە دێرین و کولتوورییەکانی عێراقن و ئەوە دەردەخەن کە میزۆپۆتامیا هەمیشە لانکەی گەورەترین شارستانیەتی سۆمەری، بابلی، ئاشووری و ئەکەدی بووە ھەتا سەردەمی ئیسلامی.

Image Caption

«زیقاڕ» یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق لە ڕووی شوێنەوار و کەوناراناسییەوە. بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ١٢٠٠ شوێن و ئاسەواری مێژوویی کۆن لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئەم پارێزگایەدا  لەوانە «ئور» و «لەکش» و «لارسا» پرژوبڵاو بوونەتەوە  کە ھەتا ئێستا هەڵنەدراونەتەوەو و نەپشکێندراون.

سەرپەیڤ