شوبات 08, 2023 15:29 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی یەکەم وێنەکانی سەتەلایتی «خەیام»

ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران یەکەم وێنەی سەتەلایتی «خەیام»ی بڵاوکردەوە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ بەپێی ئەو وێنانەی کە ڕێکخراوی گەردوونیی  ئێران بڵاوی کردوونەتەوە، دوورایی بەتەفەڕنج وێنەگرتنی سەتەلایتی «خەیام» یەک مەترە.

Image Caption

سەتەلایتی «خەیام» لە ٩ی ئوتی ٢٠٢٢، بە کێشی ٦٠٠ کیلۆگرام، بە سەتەلایتبەری «سایۆز»، بۆ خولگەی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەوی ھەڵدرا ھەتا بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە داتاو زانیاری و وێنەکانی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، سامانە سروشتییەکان، ژینگە ، سەرچاوە ئاوییەکان، کانزاکان و چاودێری کردنی سنوورەکان و بەڕێوەبەرایەتیی فریاگوزاری و هێزەکانی بەرگری کەڵک وەربگیردرێت.

Image Caption

ئێران لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا هەنگاوی بەردەوام و پێشکەوتنخوازانەی لە بواری دەستڕاگەییشتن بە تەکنۆلۆژیای گەردوونی و ئاسمانی ھەڵگرتووە.

Image Caption

هەرچەندە دوژمنان هەوڵیان داوە بە هەموو جۆرە گەمارۆو بایکۆتێک ڕێگر بن لە بەردەم پێشکەوتنی ئابوری و زانستی بە تایبە لە بواری پیشەسازیی گەردوونی و ئاسمانیی ئێران، بەڵام سەرەڕای هەموو ئارێشەو گرفت و گوشارەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو جۆرە تەکنۆلۆژیاکانی پەیوەست بە گەردوونی و ئاسمانی دەستی ڕاگەییشتووە کە دیارە دەبێ وەک سەرکەوتنێکی گەورەی ئێرانی ئیسلامی لێک بدرێتەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ