شوبات 12, 2023 23:13 Asia/Tehran
  • ئێران ڕەچەشکێنی گەشەی بەرهەمهێنانی پۆڵایە لە جیهاندا

جێگری سەرۆکی بەھرەوەرگرتن لە پۆڵای موبارەکە ڕایگەیاند: بە پشکی 34%ی گرووپی پۆڵای مۆبارەکە، ئێران ڕەچەی گەشەی بەرهەمهێنانی پۆڵایە لە جیهانی شکاند.

ئەنجومەنی جیهانیی پۆڵا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند: ڕادەی بەرهەمێنانی پۆڵای خاو لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە لە سەدا سێ ھەتا چوار دابەزین بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و ٨٣١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن بووە .

لە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی جیهانیی پۆڵا دا ھاتووە:بەڵام سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان ئێران بە گەشەی ٨%بەرزترین ڕێژەی گەشەکردن لە نێوان ١٠ باشترین بەرهەمهێنەری پۆڵای جیهاندا ھەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی «دنیای مەعدەن» "غوڵامڕەزا سەلیمی" جێگری سەرۆکی بەھرەوەرگرتن لە پۆڵای مۆباراکە وتی:   بەرهەمهێنانی پۆڵاى خاوى ئێران  لەم ماوەیەدا (2022) 30 ملیۆن و 600 هەزار تۆن بووە.

جێگری سەرۆکی بەھرەوەرگرتن لە پۆڵای موبارەکە وتیشی: گروپی پۆڵای مۆباراکە(کۆمپانیای پۆڵای مۆبارەکە، پۆڵای هۆرموزگان و کۆمەڵەی پۆڵای سەبا)، بە بەرهەمهێنانی 10 ملیۆن و 330 هەزار تۆن و گەشەی لەسەدا ٩.٢بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو،  ڕۆڵێکی بەرچاوی لە 8% گەشەی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ئێران و چەسپاندنی پلەی دەیەمی وڵات لەنێو بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی جیهاندا هەبووە.

"سەلیمی" هەروەها وتی؛ بەپێی ئامارە بەردەستەکان  لە ساڵی ٢٠٢٢لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا 44 ملیۆن تۆن پۆڵا بەرهەم ھاتووە  کە لەم ڕادەیە 69.5%ی ئەم بڕە پارەیە لە دەستی ئێراندا بووە.

جێگری سەرۆکی بەھرەوەرگرتن لە پۆڵای موبارەکە وتووشیەتی: لە کاتێکدا کە ساڵی ڕابردوو سەرجەم ١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵا لە جیهاندا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی لەسەدا ٥ بۆ ٢٠ی بەرهەمهێنان بوونەتەوە، تەنها هیندستان و ئێران ئاستی بەرهەمھێنانیان ھەڵکشاوە

سەرپەیڤ