شوبات 15, 2023 22:02 Asia/Tehran
  • پەڵەگەلی سەیروسەمەرەو گوماناوی لە سەر خەرمانەی ھەسارەی «زوحەل» دەردەکەوێت!

تەلەسکۆپی گەردوونیی «هابڵ» وێنەی سەیروسەمەرەی پەڵەگەلێکی بەشێوەی وەرزی لەسەر خەرمانەی «زوحەل» گواستووەتەوە کە لە پەڕەی چەرخی عەرەبانە دەچن.

 

Image Caption

ئەم پەڕە زووتێپەڕانە وا لێک دەدرێنەوە کە گوایە بەدووی خەرمانەی ھەسارەکەدا دەڕۆن و زانستوەران لەو باوەڕەدان کە ئەم «پەڕە»گەلە دەگەڕێنەوەو گەڕانەوەکەشیان نیشانەی ڕووبەڕوو کردنەوەی «زوحەل» لەگەڵ قۆناغێکی تازەیان پێوە دیارە کە چاوەڕوان دەکرێ بۆ یەکەمجار لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردووو لە مانگی مەی ٢٠٢٥ دا ڕوو بدات. توێژەرانی ناسا هیوادارن دواجار ئەم نهێنییەیان بۆ ئاشکرا ببێت.

Image Caption

«هابڵ» چاودێریی ئەم پەڵەگەلەی کردووەو دەشیکات و بەم پێیە چاوەڕوان دەکرێت لە سەروبەندی «ئیکوینۆکس»ی ساڵی ٢٠٢٥ دا زیاتر دەربکەون. بۆی هەیە هۆکاری دروست بوونی ئەم «پەڕە»گەلە جەغزی موگناتیسیی هەسارەی «زوحەل» بێت کە شوێن لە با و زریانی خۆر وەردەگرێ و ھەرێمێکی بارگاویی کارەبایی لەسەر گۆی زەوی دروست دەکات.

Image Caption

کاتێک کە ئەو وردیلە بارگاوی کراوانە بە بەرگەھەوادا ھەڵدەتەقێن لە نیوەگۆی باکووری دا وەک «کازیوەی باکوور» دەبینرێت.

Image Caption

«پەڕەکان»بەزۆری لە سەرەوە تاریک دەردەکەون، لەکاتێکدا لە خوارەوە، بەزۆری لە ڕووناک دەچن و هەمیشەش دیار نین. بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەم پەڕەگەلە تەنیا لە کاتی بەهار و پاییزی «زوحەل»داو بۆ خولێکی هەشت ساڵە لە دەوری تەوەرەی «ئیکوینۆکس» دەردەکەون و لە هاوین و زستاندا لە کاتی وەرچەرخانی خۆر نامێنن و بزر دەبن.

Image Caption

بەو پێیەی «زوحەل» زۆر لە خۆرەوە دوورترە، ساڵەکەی درێژترە. ٢٩ ساڵی زەوی دەوێت تا «زوحەل» بە دەوری خۆردا بسوڕێتەوە و هەر وەرزێکیشی نزیکەی ٧ ساڵە. دەیان چاودێریکردن و پێ و شوێن گرتن ئەوە دەردەخەن کە بەزۆری «پەڕەکان» نزیکەی چوار ساڵ پێش ئیکوینۆکسەکان دەردەکەون.

Image Caption

سەرپەیڤ