ئێران لە بواری کانگا دۆزراوەکانی مس لە جیهاندا لە پلەی پێنجەمدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i416420-ئێران_لە_بواری_کانگا_دۆزراوەکانی_مس_لە_جیهاندا_لە_پلەی_پێنجەمدایە
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی مسی ئێران پلەی پێنجەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بواری کانگا دۆزراوەکانی مس لە جیهاندا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2023 11:38 Asia/Tehran
  • ئێران لە بواری کانگا دۆزراوەکانی مس لە جیهاندا لە پلەی پێنجەمدایە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی مسی ئێران پلەی پێنجەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بواری کانگا دۆزراوەکانی مس لە جیهاندا ڕاگەیاند.

«عەلی ڕۆستەمی» بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی مسی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕادەو بارستایی مس لەم وڵاتە، وتیشی: ئێران ئێستا بە دۆزرانەوەی ١٩ ملیار تۆن کانزای مس لە ڕیزی پێنجەمی جیهاندایە.

بە وتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی مسی ئێران، ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ٢٠٠ ساڵی دیکە یەدەگی مسی دۆزیوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم بڕه دۆزینەوەیە تەنیا ئەنجامی ٧%ی ھەوڵی دۆزینەوەی کانگاکانی مسەو پلانەکانی ساڵی ١٤٠٢ له سەر  پەرەپێدانی دۆزینەوەکان دەبێت.

لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێران دەتوانرێت یەدەگی مس بدۆزرێتەوە.