ناردرانی دۆسیەی تۆماری جیهانیی «گوڵاو گرتن»ی نەریتیی ئێران بۆ یونسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i416628-ناردرانی_دۆسیەی_تۆماری_جیهانیی_گوڵاو_گرتن_ی_نەریتیی_ئێران_بۆ_یونسکۆ
جێگری وەزیری میراتی فەرھەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران، پێشکەشکردنی دۆسیەی تۆمارکردنی جیهانیی «گوڵاوگرتن»ی نەریتیی ئێرانی بۆ یونسکۆ ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2023 11:27 Asia/Tehran
  • ناردرانی دۆسیەی تۆماری جیهانیی «گوڵاو گرتن»ی نەریتیی ئێران بۆ یونسکۆ

جێگری وەزیری میراتی فەرھەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران، پێشکەشکردنی دۆسیەی تۆمارکردنی جیهانیی «گوڵاوگرتن»ی نەریتیی ئێرانی بۆ یونسکۆ ڕاگەیاند.

«عەلی دارابی» جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی، پێشکەشکردنی دۆسیەی تۆماری جیهانی «گوڵاوگرتنی» نەریتیی ئێرانی بۆ یونێسکۆ ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی میراتی جیهانیی دەست لێنەدراوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «دارابی» وتیشی: نەریتی «گوڵاوگرتن»لە ئێران بە ناوی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ڕازاوەتەوەو گوڵی «موحەممەدی» هەموو ساڵێک لە مانگی گوڵان دا دەچندرێن بۆ گوڵاوگرتن بە شێوەی نەرینی و ھەرەکۆن  لە ئێران دا.

جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی، ھەروەھا وتی: گوڵاوگرتنی نەریتی لە زۆرێک لە پارێزگاکانی وڵاتدا وەک میراتێکی کولتووریی دەست لێنەدراوی زیندە و بەردەوام دێتە ئەژمارو زۆرێک لە نەریتە کۆمەڵایەتی و کولتوورییە بەنرخەکان پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە.