نیسان 05, 2023 20:00 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی ھاوینێکی ویشکی دیکە بۆ ئەورووپا

ڕاپۆرتە نوێیەکەی ڕەسەدخانەی ویشکەساڵیی ئەوروپا،دەربڕی هاوینێکی نالەبارو ویشکی دیکەیە بۆ ئەوروپا.

ڕەسەدخانەی ویشکەساڵیی ئەوروپا (EDO) لە ڕاپۆرتی تایبەت و بەپەلەی خۆیدا سەبارەت بە ویشکەساڵیی ئەوروپا لە مانگی مارس دا هۆشداری دابوو کە دۆخی کۆتایی ئەم زستانە هاوشێوەی ساڵی ڕابردووە.

هاوینی ڕابردوو ئەوروپا شەپۆلێکی وشکەساڵیی بە خۆیەوە بینی کە بووە هۆی کەمبوونەوەی توندی ئاوی ڕووبارەکان لەوانە لە ئەڵمانیا، ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی ئیسپانیا، بەتاڵ بوونەوەی خەزنەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای ئاوی بەتایبەت لە ئیتاڵیاو هەروەها زیانی قورسی کێڵگەکان  لەنێویاندا لە فەرەنسا.

لە ئێستادا زانایان هۆشداری لە هاوینێکی وشکی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو و ڕەنگە خراپتریش دەدەن.

کەمبوونەوەی بەفر و باران لە ئێستاوە بە واتای کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاوە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە وەرزە شێدارەکانی ساڵدا پاشەکەوت دەکرێن.

ڕاپۆرتێکی نوێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە وشکەساڵی لە کیشوەری ئەوروپا وا دەردەخات کە دۆخی دابینکردنی ئاو بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ و کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی وزە لە باکووری ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا جێگەی نیگەرانییە.

بەپێی پێشبینیی توێژەران، ئەو وشکەساڵییە توندەی کە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٣دا دروست بووە، زووتر لەوەی وا چاوەڕوان دەکرا ڕوودەدات.

سەرپەیڤ