نیسان 12, 2023 06:33 Asia/Tehran
  • ئافرەتێکی زانستوەری ئێرانی لە ناسادا خەڵاتی کۆمەڵەی فەلەکیی ئەمریکای بەدەست هێنا

کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئەمریکی "خەڵاتی جۆزێف وێبەر"ی بەخشییە "شۆعلە نیکزاد"، خاتونی زانستوەری ئێرانی کە لە ناسا (فەرمانگەی فڕین و بۆشایی ئاسمانیی نیشتمانی)ی ئەم وڵاتە چالاکی دەنوێنێ.

خەڵاتی «جۆزێف وێبەر» لە کۆمەڵەی فەلەکیی ئەمریکا بۆ دیزاینی ئامێرە فەلەکییەکان دەبەخشرێتە کەسێک کە لە بواری دیزاینکردن، داهێنان، یان باشترکردنی بەرچاوی ئامێرێک کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن لە بواری فەلەکناسیدا، چالاکی دەنوێنێ.بۆ ئەوەی کاریگەری زانستی ئامێرەکە هەڵسەنگێندرێت، ڕەنگە ماوەیەکی بەرچاو لە نێوان پەرەپێدانی ئامێرەکە و پێدانی خەڵاتەکەدا تێپەڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، ماڵپەڕی کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئەمریکی لە ساڵانی ڕابردوودا وێنەی براوەکانی ئەم خەڵاتەی بڵاو کردووەتەوە و ناوی «شۆعلە نیکزاد»یش لە لیستی براوەکانی ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2023 دایە.

«شۆعلە نیکزاد» ئەندازیاری ئەلکترۆنیکی ئێرانی-ئەمریکییەوزانستوەری توێژینەوەیە لە تاقیگەی پێشکەوتنی جێتی ناسا، کە پێشەنگایەتیی ڕیزبەندیی دۆزەرەوە پێشکەوتووەکان، سیستەم و گروپی زانستی نانۆی لە ئەستۆیە.

توێژینەوەکانی ناوبراو بریتین لە ئامێری دۆزەرەوەی گەردیلەی سەروو بنەوشەیی و کەم وزە، ئامێری نانۆ پێکهاتەیی و سپێکترۆمێتری نوێ.

سەرپەیڤ