نیسان 23, 2023 12:14 Asia/Tehran
  • ئێران؛ دەیەمین گەورەترین بەرهەمهێنەری پۆڵایە لە جیهاندا

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی جیهانیی پۆڵا، ئێران دەیەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵایە لە جیهاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی شەممە؛ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا کۆتایی مانگی ئازار، ئێران ٧.١ ملیۆن تۆن پۆڵای بەرهەم هێناوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هێشتا ئێران دەیەمین بەرهەمهێنەری پۆڵایە لە جیهاندا.

کۆمەڵەی جیهانیی پۆڵا ھەموو جارێک لە ڕاپۆرتە مانگانەکانیدا خشتەیەک لە بارەی ١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵا بە پشتبەستن بە بڕی بەرهەمهێنانی ئەو مانگەی کە ڕاپۆرت دەکرێت، دەخاتە ڕوو.

بەم پێیە لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠٢٣ کە بەرهەمی پۆڵا لە ئێران کەمێک دابەزی و بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز و پشووی نەورۆز گەییشتە دوو ملیۆن تۆن، ئاستی بەرھەمھێنانی (٢.٢ ملیۆن تۆن) لە چاو بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ئیتالیا لە هەمان مانگدا کەمتر بووەوە.

بەڵام بە گوێرەی بڕی بەرهەمهێنان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣تا کۆتایی مانگی مارس (چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣)، ئێران ٧.١ ملیۆن تۆن پۆڵای بەرهەم هێناوە، لە کاتێکدا ئیتالیا لە هەمان کاتدا ٥.٦ ​​ملیۆن تۆن بەرھەمی پۆڵای ھەبووە.

ئا بەمجۆرە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئێران هێشتا دەبێتە دەیەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری پۆڵا لە جیهاندا.

سەرپەیڤ