نیسان 26, 2023 20:45 Asia/Tehran
  • ئێران میوانداریی لوتکەی نێودەوڵەتی خۆڵبارین دەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی خۆڵبارین کە ئەمساڵ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە میوانداری دەکرێت، وتی: ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لەمساڵدا لانیکەم ٥ کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی سەلاجقە» سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، ئاماژەی بە گرنگیی بەڕێوەچوونی لوتکەی نێودەوڵەتیی خۆڵبارین کرد کە ئێران میوانداری دەکات و وتی: دیپلۆماسیەتی ژینگەیی لە پێشینەی کارەکانی دیپلۆماسیی سیاسیی ئێرانە، بۆیە دەستکەوتی لوتکەی خۆڵبارین گرنگە بۆ وڵات.

«سەلاجقە» هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بە پێویست زانی  بۆ وەرگرتنی داتای کەشناسیی خۆیان لە پێناو باشترکردنی سیستەمی وشداری دان و پێشوەختە ئاگادارکردنەوە لە ڕوودانی خۆڵبارین و وتیشی: بەهۆی ئەو لاوازییانەی کە بەشێک لەو وڵاتانە لە کۆکردنەوەو شیکردنەوەی ئەم داتایانەدا هەیانە، دیاریکردنی شوێنی وێستگەکانی چاودێری یان ناوچەکانی ئەو وڵاتانە کە بۆشایی ئامارییان هەیە لە لایەن ڕێکخراوی کەشناسی و ژینگەی ئێرانەوە پێویستە و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕان لەگەڵ ئەو وڵاتانەش دەتوانێ ڕێگایەک بێت بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە.

دیاردەی خۆڵبارین و زریانی تۆزخۆڵ لەم ساڵانەی دواییدا زۆر فراوان بووە؛ ئەمەش کێشەیەکە کە زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی بە ژینگەی وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە.

سەرپەیڤ