May 01, 2023 16:42 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران: سەتەلایتی ھەڵسەنگاندنی دروستکراوی ئێران ڕەوانەی گەردوون دەکرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران جەختی کرد: سەتەلایتی ھەڵسەنگاندنی دروستکراوی ئێران ڕەوانەی گەردوون دەکرێت.

Image Caption

سەتەلایتی «تۆلۆعی 3» بە هەوڵی پسپۆڕانی ئێرانی دروستکراو پەردەی لەسەر لادرا، کە وردبینییەکەی لە وێنەگرتنی ڕەش و سپیدا 5 مەتر و بە ڕەنگی 10 مەترە و دوای ئەوەش سەتەلایتی ھەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر لە وڵات دا لە سەروبەندی ھەڵدراندان کە بەشێکیان ئەمساڵی (1402) لە جەغزدا جێگیر دەبن.

Image Caption

«حەسەن سالاریە» سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران بە ئاماژەدان بە بازدانێکی گەورەی پیشەسازیی نەخشەھەڵگرتن بە پێی زانیاریی گەردوون بنەماو سەتەلایتەکانی ھەڵسەنگاندن، وتی: ئەم سەتەلایتانە دەتوانن لە بۆشایی ئاسمانەوە وێنە لە هەر بارودۆخێکی کەشوهەوادا دابین بکەن و ئەمەش بەستێنێکە بۆ مسۆگەرکردنی ئاستێکی باڵای گۆڕانکاری پیشەسازی نەخشە ھەڵگرتن دا.

Image Caption

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن سالاریە» وتیشی: زنجیرە سەتەلایتی «پارس» کە نمونەی یەکەم و دووەمیان وردبینیی ١٥ مەتر و «زەفەری ٢» بە وردبینیی ١٦ مەتر و «تۆلۆع» بە وردبینیی ١٠ مەتری ڕەنگی و پێنج مەتری ڕەش و سپی چاوەڕێی ھەڵدانن، کە دەتوانێت یارمەتییەکی بنەڕەتی بدات.

بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران، ئەمانە بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو سەتەلایتە دروستکراوانەی دەوڵەت و ناوەندە ئەکادیمییەکان دەگرێتەوە.

Image Caption

«سالاریە» وتیشی: بۆ یەکەمجار لە وڵاتدا لە ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران، گرێبەستێکمان هەیە بۆ کڕینی گەرەنتی کراوی وێنەی سەتەلایتەکان لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، کە لە هەوڵی واژۆکردن و ڕاپەڕاندنی داین و، گرێبەستی هەڵدانیشی بە هەمان شێوە تەواو بووەو دیارە ئەمەش ڕەوتی پەرە پێ دان و  پێشکەوتن لە ساڵانی زۆر نزیکی داهاتووش دا بە شێوەی خۆماڵی بە وردبینیی مەترێک و تەنانەت کەمتر لە مەترێکیش خێراو ئاسانتر دەکاتەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ