May 31, 2023 15:06 Asia/Tehran
  • هەناردەکردنی ٢٨ ملیۆن یۆرۆیی فستقی ئێران بۆ ئەوروپا لە ماوەی ٣ مانگدا

ناوەندی ئاماری ئەوروپا (یورۆستات) هەناردەکردنی ٢٨.٣ ملیۆن یۆرۆ فستقی ئێرانی بۆ ئەوروپا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەڵمانیا، ئیسپانیاو ئیتالیا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا گەورەترین هاوردەکاری فستق لە ئێرانەوە بوون.

لە کۆی گشتی هەناردەکردنی 28.3 ملیۆن یۆرۆی فستقەکانی ئێران بۆ ئەوروپا لەم ماوەیەدا، 19.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هاوردەی ئەڵمانیا لە ئێرانەوە هەبووە.لەدوای ئەمەریکا، ئێران لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا دووەم وڵاتی هەناردەکاری فستق بووە بۆ ئەوروپا.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئەمریکا 95.7 ملیۆن یۆرۆ فستقی بە پێستەوەو 30 ملیۆن یۆرۆ کاکڵی فستقی هەناردەی ئەوروپا کردووە.

ئەمریکا لەم ماوەیەدا 125.7 ملیۆن یۆرۆ فستقی بۆ ئەوروپا هەناردە کردووە. لەم ماوەیەدا هەناردەی فستقی ئەمریکی بۆ ئەوروپا بە ڕێژەی 12% زیادی کردووە.

سەرەڕای وشکەساڵیی ساڵانی ڕابردوو، ئێران هێشتا لە ڕیزبەندیی وڵاتانی جیهان لە ڕووی بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە بەرهەمێکی کشتوکاڵییەوە پلەی باشی هەیە و بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ( فاو)، ئێران سەرباری وشکەساڵی، ە لە بەرهەمهێنانی ٢٠ بەرهەمی کشتوکاڵیدا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی بەرھەمھێن دا وەستاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا.

سەرپەیڤ