ته‌مووز 27, 2023 11:36 Asia/Tehran
  • نەخۆشانی شەكرە چۆن کۆنتڕۆڵی شەكرە بکەن ؟

هەبونى رێژەیەکى هاوسەنگى شەکرى خوێن، یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنى بارى دەرونى و بڕى وزە بە شێوەیەکى گشتى، بەرزبونەوە و نزمبونەوەیشى لە خوێندا دەکرێت توشى نەخۆشى درێژخایەن و چەندین مەترسیی توشبون بە نەخۆشییەکانت بکات وەک لەدەستدانى بینایی و نەخۆشییەکانى گورچیلە و دروستبونى برینى درێژخایەن لەسەر پێست.

لەبەر ئەم مەترسییانەى کە نەخۆشى شەکرە دەکرێت توشى مرۆڤەکانى بکات، پێویستە کەسێک توشبو بێت یاخود نا خۆى لێ بەدور بگرێت و کۆمەڵێک خۆپارێزى هەیە ئەنجامیان بدات، تا بتوانێت بە تەندروستییەکى باشەوە بژى، لێرەوە باسى کۆمەڵێک خواردە دەکەین کە رێژەى شەکر لە خوێندا بە هاوسەنگى دەهێڵێتەوە.

*هەوڵبدە ئەو خواردنانەى کاربۆهیدراتیان تێدایە لە کۆتایی ژەمەکاندا بیانخۆیت

*هەوڵبدە بەشێکى زۆرى خواردنەکانت ریشاڵیان تێدابێت و لە رۆژەکەدا بە بەردەوامى بیانخۆ

*کاتێک ژەمێکى تەواوەتى دەخۆیت هەوڵبدە پیاسە بکەیت

*زۆرتر گرنگى بە جوڵە وەرزشییەکان بدە

*سەوزەواتەکان لەگەڵ ژەمەکانتدا بخۆ

*با ژەمى بەیانیانت پڕ پڕۆتین بێت

*بڕێکى باش ڤیتامین دى وەربگرە

*بەردەوام و رۆژانە هەوڵبدە ئەڤۆکادۆ بخۆ

*رۆژانە بڕێکى باش ئاو بخۆرەوە

*بەکارهێنان و بڕى شەکر لە ژەمەکانتا بە تەواوەتى کەم بکەرەوە

دەکرێت شێوازى ژیانت و وەرزشکردن و خواردنەوەى بڕى پێویستى ئاو و خواردنى ژەمى تەندروست رێژەى شەکر لە خ,ێندا رابگرێت، جگە لەوە چەندین سودى دیکەیشى هەیە وەک دابەزاندنى رێژەى کۆلیسترۆڵ و باشترکردنى تەندروستى گەدە و ریخۆڵە و بەرگرى لە توشوبن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، جگە لەوەش دەرونت ئارام دەکاتەوە.

گرنگى خواردنى کاربۆهیدرات دواى ژەمى خواردن چییە؟

بەپێى یەکێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر 16 بەشداربوى توشبوى شەکرەى جۆرى 2 ئەنجامدراوە، توشبوەکان کراون بە دوو دەستەوە بەشێکیان پڕۆتین و سەوزەواتیان خواردوە و دواى 10 خولەک کاربۆهیدراتیان خواردوە، گروپەکەى دیکەیش پێشتر کاربۆهیدراتیان خواردوە و دواى 10 خولەک پڕۆتین و سەوزەوان دەرکەوتوە:گروپى یەکەم رێژەى شەکر لە خوێنیاندا زۆر نزمتر بوە لە گروپى دووەم

 

سەرپەیڤ