تشرینی یه‌که‌م 16, 2023 23:35 Asia/Tehran
  • زانیاری لەسەربەردی زراو

بەردی زراو زۆر ئاسایی لە زۆر کاتدا مەترسیدار نییە. قەبارەکە لە چەند میللی مەترێک بۆ چەند سانتی مەتریک دەبیت. لە کاتی هێرشی بەردی زراو بەردەکان خۆیان قەتیس داوە لە رێرەوەکانی زراوەوە ئازارێکی زۆر پەيدا دەکات لە سک و ئازارەکە بۆ نێوان شانەکان دێت.

بەردەکانی زراو دروست دەبن لە زراو و پێکهاتەکەیان لە مادەی کۆلیسترۆلە. بەردەکان بۆ خۆیان هیچ ئازاریک نادەن ، بەلام ئەگەر لە رێرەوەکانی زەرداو قەتیس مابن ئەوا ئازاری زۆر دەگەیەنیت پێ دەڵێن هێرشی بەردەکانی زراو. هەروەها لەکوێی رێرەوەکانی زراو بەردەکان قەتیس ماوە، ئەمەش هۆیەکی تری زەردوویی یان هەوکردنە لە پەنکریاس.

بەزۆری ژنان زیاتر توشدەبن بە بەردی زراو وەک لە پیاوان بەلام لەوانەیە زیاتر مەترسیدار بێت ئەگەر:

کەسە نزیکەکانی تۆ لە خێزانەکەت بەردی زراویان هەبوه.زۆر قەڵەوی یان بەخێرایی دابەزاندنی کیش.رێژەیەکی زۆر لە چەوری خوێن یان کۆلیسترۆلئەگەر تازە بەم زوانە دووگیان بووی (حامیله)هەوکردنی درێژخایەنی ریخۆلەکان يان نەخۆشی درێژخایەنی جگەر.

لەو کاتانەدا پەیوەندی بە دکتۆر بکه:

ئەگەر ژانت هەبوو ئەو كاتانەى كە دەست دەخەيتە سەر سكت يان هەبوونى تا و لەرزئەگەر پێستت زەرد بوو، میزەکە رەنگی گۆرا يان پیساییەکەت رەنگی نەبوو.

هەندێ ئالۆزیی هەیە کە لە هەوکردنی پەنکریاس یان لە زەردوویی پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە.

هەروەها هەندێ جار پشکنینی رێرەوەکانی زەرداو بەرێگای چونە ژورەوە بەکامیرا باشتر دەستنيشان ئەكريت.

نوسینی : دکتۆر سۆران محمد غریب لە هەرێم نیوز

 

سەرپەیڤ