ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی هه‌ژارییه
هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری ده‌كه‌وێته 17ی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمه‌ڵگه به هه‌ژاری ده‌ژین.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری بۆ ساڵی 2023، بریتییه له باسكردنی دابینكردنی كاری شایسته و پاراستنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی كه‌سایه‌تی بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی، وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌رزڕاگرتنی كه‌سایه‌تیی مرۆیی هه‌موو مرۆڤه‌كان. دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه كاری شایسته پێویسته بۆ هه‌موو كه‌سێك و ده‌بێ كرێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌شی پێ بدرێت، له‌گه‌ڵ دابینكردنی بیمه‌ی سه‌لامه‌تی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ژاری ته‌نیا پرسێكی ئابووری نییه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌نده كه نه‌بوونی داهات و توانای سه‌ره‌تایی بۆ ژیان به كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ژاریدا ده‌ژین به‌ده‌ست چه‌ندان جۆری نه‌بوونییه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌ك بارودۆخی كاركردنی مه‌ترسیدار، خانووی خراپ، نه‌بوونی خۆراكی پێویست و ته‌ندروست، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی یه‌كسان، سه‌خت ده‌ستگه‌یشتن به بیمه‌ی ته‌ندروستی.
شیكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2023، نزیكه‌ی 165 ملیۆن كه‌س كه‌وتوونه‌ته دۆخی هه‌ژاری، چونكه خه‌رجییه‌كانیان له بواره گرنگه‌كانی وه‌ك پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا زیاتر بووه.