نیسان 09, 2024 09:30 Asia/Tehran
  • گەرمای دەگمەن و زووگەیشتوو لە ئوتریش

گەرم بوونی کەش و هەوا لە ئوتریش زووتر لەکاتی خۆی دەستی پێ کردوەو ئەوەش بۆتە هۆی دەسپێکی زووتری وەرزی گەرما لەو وڵاتە

ڕێکخراوی کەشناسی ئوتریش ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پلەی گەرمای ڕۆژی ڕابردووی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گەیشتۆتەڤ ئاستی سی پلەو بەمجۆرە وەرزی گەرما لەو وڵاتە دەستی پێ کردوە.

پلەی گەرما لە وڵاتانی دیکەی ئوروپاش لە دەسپێکی بەهارەوە بەشێوەیەکی نائاسایی بەرز بۆتەوە، بۆ وێنە لە باشوری ڕۆژئاوای فەرانسا پلەی سەروی سی پلەی سانتی گرادی تۆمار کراوە.

پسپۆڕان وای بۆ دەچن کە سووتاندنی سووتەمەنی فوسیلی لە جیهان دا پەرەی سەندوەو شەپۆلی گەرماو درێژبوونیوەرزی گەرما بۆتە هۆی سەرهەڵدانی باهۆزو لافاوو.

سەرپەیڤ