May 02, 2024 10:30 Asia/Tehran

پێشانگای ئێکسپۆ٢٠٢٤ کە بەئامادەبوونی٢٣٠٠تاجری بیانی، ئەویش پاش وەڵامدانەوەی مووشەکیی ئێران بە رژێمی زایۆنی بەڕێوە چوو، لە بابەتە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەو رۆژانەو پێشاندەری ئاسایشی باڵای وەبەرهێنانە لە وڵاتەکەمانداو شیرنایەتی سەرکەوتنی هەڵمەتی"وەعدەی سادق"ی دووهێندە کرد.

شەشەمین پێشانگای توانا هەناردەییەکانی ئێران ئێکسپۆ٢٠٢٤ ئەمڕۆ لەکاتێکدا کۆتایی پێهات کە بەسەرنجدان بە ئامادەبوونی چالاکانەی بەرپرسان و تاجرانی دەرەوەیی، بۆن وبەرامەیەکی جیاوازتری لەبەراوەرد لەگەڵ خولەکانی پێشوودا بەخۆوە گرتبوو و پێشانیدا کە ئابوریی ئێران سەرباری بەربەست و ئارێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا، توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنان و پاشان، هەناردەکانی بەرز بکاتەوە.

"مەهدی زەیغەمی" سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی تیجارەتی ئێران ڕایگەیاند؛ لەو خولەی پێشانگادا، زیاتر لە٢٢٠٠ کەس لە ١٠٣ وڵاتی جیهان بریتی لە؛ کەسایەتییە سیاسیی، بازرگانییەکانی وڵاتانی ئوروپایی، وڵاتانی ئەندامی بریکس، ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، ئەمریکای لاتین، وڵاتانی دراوسێ و دەڤەری کەنداوی فارس، وڵاتانی دەڤەری ئورئاسیا و ئەفریقا تێیدا بەشداربوون و واپێش بینی دەکرێ کە لەو خولەی پێشانگادا نزیک بە سێ بۆ پێنج ملیار یۆرۆ گرێبەستی تیجاری لەنێوان بازرگانانی ئێرانی وبیانی ببەسترێ و ئێران ئێکسپۆ بە شەش گرووپی کاڵایی بەرهەمە ئێرانییەکان وبەئامادەبوونی زیاتر لە٨٠٠کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی و خرانەبەردەستی١٥٠٠بەرهەمی زانست بنەما، رەوانەی بازاڕی بازرگانیی جیهان بکرێ.

سەرپەیڤ