ئێران سەتەلایتێکی بە سەرکەوتووییەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i431129-ئێران_سەتەلایتێکی_بە_سەرکەوتووییەوە_نارد_بۆ_بۆشایی_ئاسمان
سەتەلایتی چەمرانی " یەک "ی ئێران لەلایەن سەتەلایت بەری قائیمی ١٠٠ بە سەرکەوتووییەوە هاوێژرا بۆ بۆشایی ئاسمان .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2024 06:36 Asia/Tehran
  •  ئێران سەتەلایتێکی بە سەرکەوتووییەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان

سەتەلایتی چەمرانی " یەک "ی ئێران لەلایەن سەتەلایت بەری قائیمی ١٠٠ بە سەرکەوتووییەوە هاوێژرا بۆ بۆشایی ئاسمان .

بەیانی شەممە سەتەلایتی توێژینەوەیی چەمرانی یەک " ی ،ئێران لەلایەن سەتەلایت بەری قائیمی ١٠٠ هاوێژرایە بۆشایی وبە سەرکەوتوویی لە مەداری ٥٥٠ کیلومێتری وەستا. سەتەلایتی توێژینەوەیی چەمرانی یەک نزیک بە شەست کیلوگرام کێشی هەیە وفەرمانبەریەتیە سەرەکیەکەی تیست کردنی سیستمە سەخت ئامیرونەرم ئامیرەکان لە بۆشایی دایە.

سەتەلایت بەری قائیمی ١٠٠ یش کە لەلایەن پسپۆڕانی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەڵاڵەڕێژی ودروست کراوە لە دوهەمین هەڵمەتی خۆی توانیی سەتەلایتی چەمرانی یەک بە سەرکەوتووییەوە لەمەداری بۆشایی دابنیێت. ڕێکخراوی بۆشایی ئێران ڕایگەیاند یەکەم سیگناڵەکانی سەتەلایتی چەمرانی یەک دوای گەیشتنە بۆشایی لە وێستگە زەوینیەکان دا وەرگیرا.