سەرکەوتنی کۆمپانیای ئێرانی لە بەرهەمی نانۆ دەرمان بۆ پێشگری و دەرمانی زەهایمر
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i432836-سەرکەوتنی_کۆمپانیای_ئێرانی_لە_بەرهەمی_نانۆ_دەرمان_بۆ_پێشگری_و_دەرمانی_زەهایمر
توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی نانۆدەرمانێکیان بۆ پێشگری بە تووشبوونی نەخۆشی زەهایمێر و مەڵهەمگەلێکیشیان بۆ خۆشکردنەوەی زام و برینی پێشتی بەرهەم هێناوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2024 13:49 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی کۆمپانیای ئێرانی لە بەرهەمی نانۆ دەرمان بۆ پێشگری و دەرمانی زەهایمر

توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی نانۆدەرمانێکیان بۆ پێشگری بە تووشبوونی نەخۆشی زەهایمێر و مەڵهەمگەلێکیشیان بۆ خۆشکردنەوەی زام و برینی پێشتی بەرهەم هێناوە.

ئەم کۆمپانیا زانستبنەچە ئێرانییە بە دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نانۆ، دەرمانێکی بۆ پێشگری و دەرمانی زەهایمێر بەرهەم هێناوە.

توێژەرانی ئێرانی هەروەرها بە کەڵک وەرگرتن لە توێکڵی هەنار کە تژییە لە ئانتی ئوکسیدانی بەهێز، دەرمانێکیان بەرهەم هێناوە کە گەلێک کاریگەرە لە پێشگری بە سەرهەڵدانی هەموو چەشنە شێرپەنجەیەک.

توێژەترانی ئێرانی لەم کۆمپانیایەدا هەروەها کرێم و مەڵهەمگەلێکیان درووست کردووە کە وەکوو دەرمانی پاک کەرەوەی پەڵەی پێست، لیفت و هەڵکێشانی پێست و چێکردنەوەی پێستی زەبرلێکەوتوو و هەروەها نەخۆشیی پێستیی پسۆریازیس بەکار دەهێندرێ.