تایبەتمەندی میوەوخواردنەکانی شەوی چلە
جێژنی شەوی چلە یا هەمان یەڵدا یەکێ لە ڕێووڕەسمە کۆنە ئێرانیەکانە کەتیدا ئەندامانی بنەماڵە لەدەوری یەک کۆدەبنەوە وسێفرەوخوانی ڕەنگامە دادەخەن .
خۆراکیە تایبەتەکانی شەوی یەڵدا ، لەگرینگترین بەشەکانی ئەم جێژنە ئێرانیەیە کە چۆنیەتی وڕادەی دەکارهێنانیان دەبێ سەرنجی پێبدرێت هەتا ئەم جێژنە بە سڵامەتی وحاڵ وڕەوانێکی باش تێپەڕێت. تیبی سوننەتی ئێرانی ڕاسپیری گەلێکی بۆ پاڕاستنی سڵامەتی جەستە لەم ڕێووڕەسمە کەوناراییەدا هەیە کە قسەی لەسەردەکەین
نانی ئێوارە دەبێ بەڕادەی زۆرکەم وسوک بخوردرێت. بەسەرنج دان بەمەکە لە شەوی یەڵدا دەستبەجێ دوای شێومیوە، شیرینی ، ....دەکاردەبردرێت دەبێ ئەندازەی شێو زۆرکەم بێت. باشترە کە پستە وگوڵەبەڕۆژە وشتەکانی تر خویان زۆر کەم بێت واتە سوێر نەبن. لە خواردنی گۆڵە بەڕۆژە زێدە ڕەوی مەکەن . بۆپێشگیری کردن لە گیروکێشەی کۆئەندامی هەرس وڕیخوڵە ، باشترە میوە بەرلە شێو یان دوو کاتژمێر دوای شێو بخورێت ومەودای نێوان شێو وخواردنی میوە دووساعەت بێت.
بۆ بەکارهێنانی ساردیەکان وچا باشترە چای ئێرانی هیلدار، دەمنوشی سێوبە دارچین وشەربەتی لیمو وزەعفەران دەکاربێت. هەناری شیرین بخون . هەناری شیرین دەبێتە هۆی ئەوەی کە پیستتان ڕەنگی باش وجوان بێت. هەنارئانتی ئۆکسیدانی تیدایە وکارتێکەری هەیە بەسەر زۆربەی دەردودژەکان وەکوو شیرپەنجە،دژی پیریە ، دژی زەختی خوێنە، دژی قەڵەوبوونە وزەختی خوێن کۆنترۆڵ دەکات . سێوی سووریەکێ تر لە میوەکانی شەوی چلەیە کە تایبەتمەندی زۆری هەیە . یەکێ لە ڕێوڕەسمە گرینگەکانی شەوی چلە یاهەمان یەڵدا لە ئێران ، خۆیندنی کتێبی حافزوگیڕانەوەی چیرۆک وبەسەرهاتە کۆنەکانە. لە زۆر خواردن وتیکەڵ کردنی خۆاردەمەنیەکان خۆببوێرن .ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێ زۆرئاگایان لە خۆیان بێت کە لە شەوی چلە چی ئەخۆن . چۆن زۆربەی خۆاردەمەنیەکان شەکریان هەیە ودەبێتە هۆی ئەوەی کە شەکریان بەرزبێتەوە.