پێشەنگبوونی ئێران لە پاراستنی تەندرووستیی دایکانی دووگیاندا
کانونی دوھەم 03, 2025 10:45 Asia/Tehran
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشەنگە لە هەموو جیهاندا لە بواری پاراستنی تەندرووستیی دایکانی دووگیان.
"محەممەد ڕەیس زادە" سەرۆکی ڕێکخراوی پزشکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئامانجی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لە ساڵی ٢٠٣٠ دابەزاندنی ئاستی مردنی دایکان تا کەمتر لە ٧٠ حاڵەت لە هەر ۱۰۰,۰۰۰ منداڵبووندایە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئێستا ئەم ڕێژەیە لە ئێراندا ٢٢ لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی منداڵبوونە.
ڕەئیسزادە پێشگری بە مردنی دایکانی بە گەلێک گرینگ نرخاند و وتی: دەبێ حەشیمەتی زیندوو بپارێزین.