شوبات 14, 2025 08:30 Asia/Tehran
  • ناونوسین بۆ بەشداری کردن لە پێشانگەی ئێران هێڵس

دەسپێکرانی ناونووسین بۆ بەشداری کردن لە پاڤیونی کۆمپانیەکانی بنەمازانست لە پیشانگەی ئێران هێڵس

ناونووسین بۆ بەشداری کردن لە پاڤیۆنی کۆمپانیەبنەمازانستەکان لە ٢٦مین پیشانگەی نێودەوڵەتی کەرەسەوئامیری پزیشکی ، ددان پزیشکی ، دەرمانی وتاقیگەیی " ئێران هێڵس ١٤٠٤" دەسپێکرا.

بەپشتیوانی وداکۆکی سەنووقی نۆژەنکردنەوە وشکۆفایی، پاڤیۆنی کۆمپانیەکانی بنەمازانست لە پیشانگەی نێودەوڵەتی کەلووپەلی پزیشکی ، ددان پزیشکی. دەرمانی وتاقیگەیی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە تاران دەسپیدەبێت.

یەکێ لەبەرنامەکانی سەنووقی نۆژەنکردنەوە وشکۆفایی لە سەروبەندی یارمەتی گەیاندن بە گەشەی بازاڕی هەناردەکردنی کۆمپانیە بنەما زانستەکان، داکۆکی وپشتیوانی کردن لە حوزۆری کۆمپانیە بنەمازانستەکان لە پێشانگەکانی ناوخۆیی وهەروەها بەشداری کردن لە پیشانگە بەناوبانگە نێودەوڵەتیەکان بە دوو شێوەی حوزۆری سەربەخۆ وبەرپاکردنی پاڤیۆنە.

 

 

 

سەرپەیڤ