نیسان 10, 2025 13:38 Asia/Tehran
  • ئێران لە ڕیزی دە وڵاتی هەڵکەوتەی جیهان لە بواری بارستای ناڤۆکی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە بواری بارستای ناڤۆکی، لە ڕیزی دە وڵاتی هەڵکەوتەی جیهانە وتی: وڵاتەکەمان لە بەرهەمهێنانی بڕیک لە ڕادیو دەرمانەکان ،یا، " چارەسەری تیشکی" بۆ دەرمان کردنی شێرپەنجە ، پێشەنگە.

محەممەد ئیسلامی بە ئامادەبوون لە بەشی هەواڵی سەدا وسیما بە مژاری "ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی" کاروکردە وبەرنامەکانی داهاتووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لێکدایەوە ووەڵامی پرسیارەکانی لەو بارەوە دایەوە.

ئەم ڕٶ لە ڕاستی دا وەکوو نۆزدەهەمین ساڵێکە کە ڕۆژی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی دەکەێنە جێژن ، ئێمە نۆزدە ساڵ لەمەوپیش لە خاڵی سەرەتایی دابووین وتازە چووبووینە واری بواری پیشەسازی ناڤۆکی لە بەشی پیتاندن، ساڵی ڕابردوو پەنجاهەمین ساڵی ڕێکخراوەکەمان وەپشت سەرنا پیشەسازی ناڤۆکی بوعدوڕەهەندی بەربڵاو وجۆربەجۆری هەیە بەشە هەستیارەکەی دایە ودیاریکەرەو لە راستی دا گۆڕانکاری سەرەکیە بەشی پیتاندنی پیشەسازی ناڤۆکیە کە ئمە لەباری هێزو توانالە پاوانخوازی نزامی زاڵیەتی دابووە وهەیە وهەموو هەوڵی ئەوان هەمیشە ئەوەبووەکە کەسێک نەتوانێ بێتە ناو ئەم بوارەوە وخۆیان بەڕێوەبەرایەتی ئەکەن کە ئەمە لە پاوانی خۆیان هەتاکۆ هەمیشە بمینێتەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەوڵی ئەویندارانە ، مومنانە ، ئەرکمەندانە وبەردەوام کە ئەنجامی داوە ئەم بوارو ڕەهەندەی ئەمڕۆکە بەشێوەی تۆکمە وتەواو تێپەڕاندووە ، من ئەمڕۆ ڕامگەیاندکە ئێمە بە فەرمی خەریکین ڕائەگەینین کە چووینەتە قۆناخی سێهەم وفازی سێهەمی گەشە، چۆن لەم قۆناخە دا تێپەڕیوین وئەوخاڵەی کەگرینگە ئەمەیە کە ئەم بەشە پایە وبەشی سەرەکیە کە پایە وبناغەی سەرەکی پیشەسازی ناڤۆکیە کە لەبەدەم ئێمە دایە ولە تەنیشتی دا ڕئاکتۆرەکانی توێژینەوەییە وڕئاکتۆرەکانی هێزەکە دەبێ ئێمە بتوانین گەڵاڵەڕێژیان بکەین ودروستکرانی بخەینە دەس خۆمان .

 

 

سەرپەیڤ