دیاردەی بەبیانبوون - بەشی دووەم
دیاردەی بەبیانبوون (بە ئینگلیزی: The phenomenon of desertification، بە عەرەبی: ظاهرة التصحر)، بیابانبوون بریتییە لە تێکچوونی بەردەوامی زەوی ناوچە وشک و نیمچە وشکەکان کە دەبێتە هۆی دابەزینی توانای بەرهەمی زەوی، ئەمەش لەوانەیە بەهۆی وشکەساڵی بێت یان دارستانبڕین یان گۆڕانی کەشوهەوا بێت، چالاکییەکانی مرۆڤ یان کشتوکاڵی نادروستەوە بێت، بیابانبوون پرۆسەیەکی تێکچوونی زەوییە بەهۆی چالاکییە دروستکراوەکانی مرۆڤ و گۆڕانی کەشوهەوا ڕوودەدات.
ئەو وڵاتانەی هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دەدەن
چین: لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لە ئێستادا٢٧.٤٪ی زەوییەکانی چین بە بیابانبوون و نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە.
چین چۆن کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون؟
چین لە ساڵی ١٩٧٨ پڕۆژەی دیواری سەوزی گەورەی چینی جێبەجێکرد بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی بیابانی گۆبی و دابینکردنی دار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، بڕیارە پڕۆژەی دیواری سەوزی گەورە تا ساڵی ٢٠٥٠ بەردەوام بێت و ئامانجی چاندنی نزیکەی ٨٨ ملیۆن دۆنم دارستانە لە دیوارێکدا کە نزیکەی ٤ ٨٠٠ کم درێژ دەبێتەوە و پانییەکەی دەگاتە ١ ٤٠٠ کم میل لە هەندێک شوێن.
ئەفریقا: دیواری سەوزی گەورەی ئەفریقا لە سەنیگالەوە تا جیبۆتی درێژدەبێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن یەکێتی ئەفریقا وەک بەربەستێک بە درێژایی حەوت هەزار کیلۆمەتر کە مەبەست لێی ڕاگرتنی بیابانەکانی سەحرا و ساحل بووە، مەبەست لەو دیوارە بۆ باشترکردنی بژێوی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی وشکەساڵییەوە لە ناوچەی ساحل کاریگەرییان لەسەرە، جیاکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و کەمکردنەوەی کۆچکردنە.
ئوردن: لە مەترسیدایە بە خێرایی تووشی بیابانبوون دەبێت بەهۆی ئەوەی بارانی کەم لێدەبارێت، سەدا ٩٠ی وڵات لە ساڵێکدا کەمتر لە ٢٠٠ ملم باران دەبارێت. یان بەهۆی دارستانبڕین، وەرینی خاک، بەکارهێنانینەگونجاوی زەوی و شێوازەکانی چاندن، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی هەموویان بەشدارن لە زیادبوونی بیابانبوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون ئوردن پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات کە لەژێر پرۆگرامی زانست بۆ ئاشتی و ئاسایش ناتۆدا پارەی بۆ دابینکراوە.