هەڕەشە کران لە پەناخوازانی سوری لەلایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i298632-هەڕەشە_کران_لە_پەناخوازانی_سوری_لەلایەن_تورکیاوە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، هەڕەشەی دەرکردنی لە پەناخوازانی سوری کرد لەخاکی ئەو وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2017 13:14 Asia/Tehran
  • هەڕەشە کران لە پەناخوازانی سوری لەلایەن تورکیاوە

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، هەڕەشەی دەرکردنی لە پەناخوازانی سوری کرد لەخاکی ئەو وڵاتەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بینالی یێڵدریم رۆژی چوارشەممە لە ئەستەموڵ وشداری بە پەناخوازانی سوری دا، بێتوو تاوان ئەنجام بدەن، دادگەیی دەکرێن و ئەگەر سنور ببەزێنن و هێڵە سورەکانی کۆمەڵگای تورکیا ببڕن، بێگومان لەو وڵاتە دەردەکرێن.

ناوبراو پێی داگرت: پەناخوازانی سوری دەبێ بۆ ئەوەی مافی شارومەندییان ڕەچاو بکرێت دەبێت پێ بەندبن بە شەرت ومەرجگەلی وەک، ڕێزدانان بۆ یاساو ڕێساکانی تورکیاو وەفاداربوون بە حکومەت.

کۆمیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند؛ پێنج ملوێن و هەشت هەزار و٤٧٣پەناخوازی سوری لە وڵاتانی تورکیا، ئۆردۆن، لوبنان، ئێراق ومیسر جێگیرن کە ٤٨٨ هەزار و٥٣١کەس لەوان لەنێو خێوەتدا دەژین.

سوریا لەمارسی٢٠١١وە لەبەر جم و جۆلی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان و داکۆکی ڕۆژاوا و بڕیک وڵاتی ناوچە بەتایبەت عەرەبستان لەوان، بەرەوڕووی قەیرانە.