تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 15:47 Asia/Tehran
  •  قۆڵبەست کردنی چواردە ئەندامی داعش لە تورکیا

ئیدارەی پۆلیسی شەڕ بە دژی تێڕۆڕیزمی تورکیا لە بەیاننامەیکدا باسی کرد لە قۆڵبەست کردنی 14 ئەندامی تاقمی تێڕۆڕیستی داعشی لە شارەکانی ئەستەمۆڵ و ئەزمیر .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاناتولی  ،  پولیسی خەبات بە دژی تێڕۆڕیزمی تورکیا ڕۆژی یەکشەمە  لەو بەیاننامەیدا ڕایگەیاند  هێزەکانی پولیسی ئەو  وڵاتە لە شاری ئەزمیر لە ئوپراسیونێکدا لانیکەم 10 کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ تاقمی تێڕۆڕیستی  داعش قۆڵبەست کرد . بە پێی ئەو بەیاننامەیە هێزەکانی پولیسی  شەڕ بە دژی  تێڕۆڕیزمی تورکیا  هەروەها ڕۆژی ڕابردوو جگە لە گرتنی 4 ئەندامی سەر بە  تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە شاری ئەستەمۆڵ  هەروەها تڕووبیلێکی  بۆمب ئاخنکراویان لە پارکینگی  ناوەندێکی  کڕین لە گەڕەکی " بایرام پاشا " دۆزیەوە و پووچەڵیان کردەوە .  لەو دوو ئوپراسیونەدا   بڕێک چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی دۆزرایەوە و دەستی بەەسردا گیرا .

گرتنی ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە تورکیا لە حاڵێکدایە کە دەوەڵتی   " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە سەرتای ئاڵۆزیەکانەوە لە ئێراق و سووریا  کردەوەیەکی  دوو فاقانەی لە هەمبەر تێڕۆڕیزم دا گرتتوەتە بەر  و بە پێی ئەو ڕاپۆڕتگەلە دامەزراوەکانی زانیاری گەیاندنی سووریا و ئێراق  ، دەوڵەتی ئانکارا بە لاگری لە تێڕوڕیستان  بەشداریان هەیە لە کوشتاری خەڵک و سەربازانی ئەو دوو وڵاتە .

سەرپەیڤ