یێڵدریم: دەنگی کۆگەی گشتی بە قازانجی قودس سەرکەوتنی کەرامەتی مرۆڤی بوو
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند:دەنگی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە قازانجی قودس نەک ھەر دەستھاتێک بوو بۆ قودس و فەلەستین بەڵکو سەرکەوتنی کەرامەتی مرۆڤیش بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباح چاپی تورکیا، بن عەلی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوێنێ لە وتەگەلێک دا لە کۆبوونەوەی پێکھاتە پارێزگاییەکانی پارتی دادوگەشەی تورکیا وتی: ١٢٨ وڵاتی جیھان لێبڕاوانە وەستاون و بڕیارەکەی ئەمریکایان لە بارەی قودسەوە ڕەت کردەوە.
ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا لە ھەڵسەنگاندنەکانی دا تووشی ھەڵە ببوو وتیشی: بەرەوڕوو کردنەوەی جیھان لە گەڵ کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە سەر ناگرێت و جێگای قەبووڵ نییە.
ھەر لەم حاڵەدا ھەزاران شارومەندی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی شاری قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی لە پارێزگای شانلی ئورفا لە باشووری تورکیا دەستیان دایە خۆپیشان دان.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات . ئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.