ئەردوغان خوازیاری باشتر بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەوروپایە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکرد لە سەر بەهێز بوونی پێوەندییەکانی ئانکارا لەگەڵ وڵاتە ئەوروپاییەکان دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی حوریەت ، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە ڕێبەرانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و بلژیکی وەکوو کۆنە دۆستانی خۆی وەسف کرد .
ئەو وتی: پێوەندییەکانی ئەمدواییەی لەگەڵ ئەم ڕێبەرانە یەکجار باش بووە و ئەوان لە بارەی قۆدس ڕوانگەی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ تورکیا دا .
پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دوای قەدەخە کرانی بەڕێوە بردنی ڕێپێوانی سیاسی وەزیرانی دەوڵەتی تورکیا لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆمی یاسای بنەڕەتی لەم وڵاتە دا، ڕووی لە ئالۆز بوون نا.
بە دوای ئەم ڕووداوانە ئەردوغان سێرەی لە هاوپەیمانیی ئەوروپایی گرت و کاربەدەستە ئوروپییەکانی بە ڕەگەز پەرەستی ، پەنادان بە ترۆریستان و دووپات کردنەوەی ڕەفتاری نازییەکان تۆمەتبارکرد . وڵاتە ئەوروپاییەکانیش لە کردەوەیەکی تۆڵەئەستێنانە دا ئاماژەیان کردە ڕەوشی نالەباری مافی مرۆڤ و گوشار بۆ سەر دامەزارە دێمۆکراتیکەکان لە تورکیا دا .