کانونی یه‌که‌م 30, 2017 19:41 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر لەناوبردنی تیرۆریستان لە ناوچەدا

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد لەسەر لەناوبردنی بەتەواوەتی تیرۆریستان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە لەوتاردانەکەی لەنیو ئەندامانی پارتی دادوگەشەی تورکیا لەئانکارا وتی: هەمووان دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکەن کە تیرۆریستان لەناوچەدا هیچ جێگەو شوێنێکیان بۆ نییە.

ئەردۆغان هەروەها بەئاماژە بە گرینگایەتی گۆڕانکارییەکانی سووریاو عێراق بۆ تورکیا، وتی: حکومەتی ئانکارا هەوڵ دەدا، ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی تورکیا دابین بکا چونکە گرووپە ڕەشەکوژەکان، جێی مەترسین بۆ ئەو وڵاتە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها بەڕەخنە گرتن لە ئەمریکا لەمەڕ هەڵس و کەوتی دووفاقیی لەگەڵ تیرۆریزمدا، وتی: مەنتقی نییە ئەمریکا هاوکاری گرووپە ڕەشەکوژەکان بکات لە ناوچەدا.

ئەردۆغان هەروەها وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژە دەدا بەتەعامول وهاریکاری لەگەڵ گرووپە ڕەشەکوژەکان.

سەرپەیڤ