وەدرۆخرانەوەی بەڕێ کردنی چەک و چۆڵ و شەڕئامێری تورکیا بۆ سنووری سووریا
ژەنەراڵی سوپای تورکیا هەواڵی بڵاو بووە سەبارەت بەوەی کە ئەم وڵاتە کەرەستەی سەربازی بەڕێ کردووە بۆ ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا و ئامادەباشی سوپای تورکیا بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرینی وەدرۆ خستەوە.
پێشتر هەواڵدەریی ئاناتوولی ڕاپۆرتی دا؛ سوپای تورکیا لە ژێر تەگبیری توندی ئەمنی کەرەستەی سەربازی بریتی لە ١٥ تانک، ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی چەک، ئۆتۆمبیلی زرێیی و کەرەستەی پێویستی بەڕێ کردووە بۆ هێزەکانی یەکەی تایبەت لە سنوورەکانی سووریا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ ژەنەراڵی ئەرکان "ئیسماعیل گولدوغان" gul dogan Ismail ئەفسەری ئەرکانی هاوبەشی سوپای تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵی بڵاوبووە لە مێدیاکان سەبارەت بە خێراتر بوونەوەی ڕەوتی بەڕێ کرانی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ناوچە سەرسنوورییەکانی سووریا و ئامادەباشی سوپای تورکیا بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرینی Afrin وەدرۆ خستەوە.
ژەنەراڵ گولدوغان وتی: سوپای تورکیا لە چەن هەفتە لەمەوبەرەوە و ئەو کاتەی کە هیچ فەرمان و یان راپۆرتێکی فەرمی لە لایەن ئەرکانی هاوبەشی سوپا سەبارەت بە خێراتر کرانەوەی ئەم ڕەوتی بەڕێ کردنی چەک و کەرەستەی جەنگی و هێزی سەربازی بۆ سنوورەکان دەرنەکراوە، خەریکە ئامادە دەبێ بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن.
تورکیا لە ٢٤ی ئاگوستی ٢٠١٦ـەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا دەست پێ کرد و بانگەشە دەکات کە بەنیاز ناوچەیەکی ئەمن بە بەرینایی پێنج هەزارکیلۆمەتری چوارگۆشە لە باکووری سووریا دیاری بکات.