ئەردوغان: سوپای تورکیا پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین، باکووری سووریا بەجێ دێڵێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i323741-ئەردوغان_سوپای_تورکیا_پاش_کۆتایی_هاتنی_ئۆپەراسیۆنی_عەفرین_باکووری_سووریا_بەجێ_دێڵێ
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە دەسبەجێ پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی "لقی زەیتوون" ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا بەجێدێڵێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2018 05:14 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: سوپای تورکیا پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین، باکووری سووریا بەجێ دێڵێ

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە دەسبەجێ پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی "لقی زەیتوون" ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا بەجێدێڵێ.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ئەردوغان ڕۆژی دووشەممە بە شی کردنەوەی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ڕایگەیاند: ئامانجی تورکیا دامەزراندنی ئاسایش لە ناوچە سەرنوورییەکانی دوو وڵاتە.

سەرۆک کۆماری توەرکیا بە ڕەت کردنەوەی داخوازی بەرپرسانی ئەمریکایی لەمەڕ دیاری کردنی کاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا وتی: پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین  و بنەبڕ کردنی تیرۆریستان لەو ناوچەیەدا، هێزەکانی ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ نێو خاکی تورکیا.

ئەردوغان بە ئاماژە بەوەی کە "نیگەرانی ئەو کەسانەی کە ئۆپەراسیۆنی تورکیا دەدەنە بەر ڕەخنە و گازندە" چارەسەر کرانی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی سووریا و داهاتووی ئەو خەڵکە نییە، ڕاشیگەیاند: کێشەی عەفرین چارەسەر دەکەین و لەم بارەوە سوور و پێداگرین و دۆست و هاوڕێیانی خۆمان لەوان ڕووسیامان لەم مەسەلەیە ئاگادار کردۆتەوە.

ئەردوغان بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کوردەکان نییە وتیشی: ئۆپەراسیۆنی عەفرین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان وەکوو هۆکاری هەڕەشە و مەترسی لە سەرناوچەکە جێبەجێ دەکرێ  بەڵام ژمارێک ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ئەنقەست بە ئۆپەراسیۆنی دژ بە کوردەکان ناو دەبەن و بەنیازن ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بخەوشێنن.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لەوەی کە ئەمریکا هێزە کوردەکانی باکووری سووریای تەیار کردووە وتی: ژمارێک لە وڵاتان بەنیازن بوارگەیەکەی تیرۆریستی لە سنووری باشووریی تورکیا دانێن.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بە ناوی لقی زەیتوون بە بیانووی بەهێزتر کردنی ئاسایش و پاوەجێی لە سنووریەکانی تورکیا و ناوچەکە و تیابردنی شەڕوانانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین، لە ڕۆژی شەممەی رابردووە دەست پێ بووە.

دوابەدای دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین Afrin وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند ؛ ئەو کردەوەی تورکیا بنپێ کردنی مافی سەروەری و دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی سووریایە.