کوژرانی ژمارێک لە کەسانی سیڤیل لە سووریا لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر "عەفرین"
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i323911-کوژرانی_ژمارێک_لە_کەسانی_سیڤیل_لە_سووریا_لە_پەلاماری_تورکیا_بۆ_سەر_عەفرین
سەرۆکی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا لە شاری "عەفرین" بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند، لە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم شارە لانیکەم ٢٠ کەس کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 08:54 Asia/Tehran
  •  کوژرانی ژمارێک لە کەسانی سیڤیل لە سووریا لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا لە شاری "عەفرین" بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند، لە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم شارە لانیکەم ٢٠ کەس کوژراون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ " هیفی مۆستەفا"    سەرۆکی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا لە شاری عەفرین  وتیشی:  زۆرێنەی  کوژراوان  لە  پەلامارەکانی تۆپخانەیی تورکیا لە ڕۆژی سێی شەممە، کەسانی سیڤیلن.

 " هیفی مۆستەفا" وتیشی:  تورکیا بە وەبەر ئامانج دانی ناوچە ئاوەدانەکان لە هەوڵ دایە تا بۆ پێشڕەویی زەمینی ، خەڵکی شاری  عەفرین ناچار بە چوونە دەر لە شارەکە بکەن .

 هەر لەم حاڵە دا؛ " نوری محەممەد" وتە بێژی یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی سوریا ، لقی سەربازی پارتی دێمۆکراتیکی (یە پە گە) جەختیکرد، سوپای تورکیا تا بەئێستا نەیتوانیوە  بەرەو عەفرین پێشڕەوی بکات .

 " ستفان دوجاریک " وتە بێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان یش لە ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنی جەنگی لە تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە سوریا دا نیگەرانی دەربری و خوازیاری ئاگاداری لە گیانی کەسانی سەربازی بوون . ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای  تورکیا لە شاری عەفرین لە ستانی حەڵەب، باکووری سوریا، لە ژێر سەردێری " لقی زەیتوون" ، ئێواڕەی شەممەی رابردوو دەستپێکراوە. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ، گەندەکانی گرە پەڕی شاری عەفرین یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا . دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنیی سوپای تورکیا  بۆ سەر شاری عەفرین، وەزارەتی دەرەوەی سوریا پەلاماری  هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەم شارەی شەرمەزار و ڕایگەیاند ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکردنیی دەستەڵات داریەتی نیشتمانی سوریایە .