هەڵوێستی نوێی تورکیا لە بارەی بەشار ئەسەد دوای کۆبوونەوەی سووچی
وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ، هەر چەشنە پێوەندیی لەگەڵ سوریای ڕەت کردەوە و ئیدعاشی کرد: "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێ لە کاتی دیاری کراو دا واز بێنێت لە دەستەڵات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ؛ " ئیبراهیم کالین" وتە بیژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی شەممە لە کۆری هەواڵنێران لەم وڵاتە ئیدعای کرد : بەشار ئەسەد ڕێبەرێک نییە کە پاراستنیی سوریای یەکپارچە و ئەمن بۆ هەموو سوریاییەکان گونجاو بکات.
وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ، لە سەر پرۆسەی ئینتقالی سیاسی لە سوریا جەختیکرد کە بە ڕێک و پێک کردنیی یاسای بنەڕەتی تازە و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی تازە بکێشرێت.
قسەکانی وتە بێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی بەشار ئەسەد چەند رۆژ دوای بەڕێوە چوونی دانووستانەکانی ئاشتی سووچی دێتە ئاراوە. "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" و " وێلادیمیر پوتین" ، سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا لە ئەنجامەکانیی ئەم کۆبوونەوەیە کە بە"کۆنگرەی دانووستانیی نیشتمانی سوریا" ناودێر کراوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە .
سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە پەیامێک دا بۆ دانیشتنی سووچی جەختیکردەوە: تەنیا سوریاییەکان لەبارەی داهاتویی " بەشار ئەسەد" بریار ئەدەن.
کنگرەی دانووستانە نیشتمانییەکانی سوریا رۆژانی ٢٩ و ٣٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ لە سووچی ڕوسیا دا بەڕێوە چوو. دانووستانەکانی ئاستانە کە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا بە هاوکاری تورکیا تەشکی گرتووە، جەختدەکاتەوە لە سەر چارە سەری قەیرانی حەوت ساڵانی سوریا لە ڕێگای سیاسی بە دەورگێری ڕاستەو خۆی خەڵکی سوریا .